
لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
SNN- هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌هۆی چاكسازی و کاری چاككردنه‌وه لەلایەن كۆمپانیای دانا غازەوە له كێڵگه‌كانی كۆرمۆر، بهرهەمهێنانی 800 مێگاوات کارەبا له هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌كات.
ئومێد محەمەد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ SNN رایگه‌یاند: كۆمپانیای دانا غاز كاری چاككردنه‌وه و چاكسازی له كێلگه‌كانی كۆرمۆر ده‌كات و ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه سبه‌ی یەکشەممە دوو بۆ سێ كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت باسی له‌وه‌شكرد: كاری چاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كان له‌لایه‌ن دانا غازه‌وه ده‌بوو له وه‌رزی هاویندا بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی گه‌رمای ئه‌و وه‌رزه‌وه دواخرابوو بۆ وه‌رزی پایز.
سەبارەت بە بوونی چەند پەیج و ئەکاونتێکی ساختەش کە هەواڵی ناڕاست لەبارەی پرسی کارەباوە بڵاودەکەنەوە، ئومێد محەمەد وتی: “وه‌زاره‌ت ته‌نها له رێگه‌ی راگهیەنراوی خۆی و له په‌یجی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت و لێدوانی تایبه‌ت زانیارییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و لێپێچینه‌وه‌ش له‌و په‌یجانه ده‌كات كه به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌واڵی ناڕاست ده‌گه‌یه‌ننه هاووڵاتییان”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









