گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 9/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامەکان
ئەمڕۆ شەممە 9/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مارکا:
- لە ماڵەکەی خۆی لۆکا یۆڤیچ لە قاچیدا توشی شکان دەبێت.
- دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامدا، دەرکەوتووە لە قاچی راستیدا توشی پێکان بووەو ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوەو ئەمە چارەنوسی لۆکا یۆڤیچ بوو لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید.
- لۆدی یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
- یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان بە بێ ئەوەی هیچ بەرکەوتنێکیان هەبێت.
- لالیگا ئامادەکاریی بۆ گۆڕانکاری پێنجەم دەکات و ڤار بەردەوام دەبێت لە خولەکە.

ئاس:
- لۆدی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توشی ڤایرۆسی کۆرۆما بووەو یەکەم یاریزانە لە پشکنینی رابیتەی لالیگا هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت.
- لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە ماڵەوە توشی شکانی قاچی دەبێت و ماوەی 2 مانگ دووردەکەوێتەوە.
- کاماڤینگای یاریزانی یانەی رین دەرگا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەکاتەوە و داهاتووی لە کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پیانیچ بەڵێ یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
- یاریزانەکەی یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە درێسی یانە کەتەلۆنیەکە بپۆشێت، بەڵام ئەگەری هاتنی ئەو یاریزانە پەیوەستە بەوەی بخرێتە گرێبەستی یاریزانی ترەوەو گۆڕانکاری پێبکرێت، یانەکەی داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
- دوای 56 رۆژ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بەشدارییان لە راهێنانەکان کردەوە و ماوەی کاتژمێر و نیوێک مەشقیان کرد.
- یۆڤیچی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید توشی شکان دەبێت و بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
- لۆدی یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

سپۆرت:
- میسی گەڕایەوە، تۆپی پێ دەگەڕێتەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە راهێنانەکانی لە دۆخێکی تەندروستی توند دا دەستپێکردەوەو ئامادەکاری بۆ یارییەکانی لالیگا لە مانگی حوزەیران دەکات.
- یانەکە راهێنانی جەستەیی ئەنجامداو سوارێز بە تەواوی ئامادەیە بۆ یاریکردن.
- خولی ئیسپانیای ئافرەتان کۆتایی دێت و یانەی بەرشەلۆنە بە پاڵەوان دادەنرێت.
- پیانیچی پۆسنی دەیەوێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و یانەکەش بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەچێت.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی پۆگبا دەکشێتەوە، یانەکەی داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









