داعش داوا دەکات ژێرخانی ئابووری سعودییە و رۆژئاواییەکان بکرێتە ئامانج

چەکدارانی داعش
SNN
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی داعش داوای له لایه‌نگرانی كردووه، رۆژئاواییه‌كان له شانشینی سعوودیه بكه‌نه ئامانج و هێرشی سه‌ر ژێرخانی ئابووری شانشینهكهش بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: وته‌بێژێك به‌ناوی رێكخراوی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا وتی” پێویسته شانشینی سعوودیه بكرێته ئامانج، چونكه پشتیوانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیلی كردووه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی 15ی ئەیلول هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حره‌ین له كۆشكی سپی، دوو رێكه‌وتنی مێژوویی ئاشتییانه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ كرد، كه به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنانه په‌یوه‌ندیێكی دیپلۆماسیی فه‌رمی له نێوان ئیسرائیل و دوو وڵاته‌كه‌ی كه‌نداودا درووست ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی و به‌شێكی دیكه‌شیان دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و رێكه‌وتنانه راگه‌یاند.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









