وێنه:یانه‌ى بابان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له جامى عێراق به‌ده‌ستهێنا

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانى جامى یانه‌كانى عێراق ده‌ستى پێكردوو یانه‌ى بابانى شاری سلێمانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.
له یاریگاى ئاشتى یانه‌ى بابان میواندارى عروبه‌ی شارى كه‌ركوك كردوو یاریه‌كه‌شی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك به‌سودى خۆی كۆتاىی پێهێنا.
گێمى یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه به به‌هێزی ده‌ستیان به یارى كرد به‌تایبه‌تى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا كه زۆرترین هه‌لى تۆمار كردنى گۆڵی بۆ هه‌ڵكه‌وت و دووجاریش ستوونى گۆڵى میوان رێگر بوو له‌تۆمار كردنى گۆڵ له‌م گێمه‌دا.
سه‌ره‌تاى گێمى دووه‌م یانه‌ى میوان چه‌ند هێرشێكی ئه‌نجامدا و له خوله‌كى 60 عه‌بدوڵڵا مه‌لیك یانه‌ى عروبه‌ى كرده خاوه‌نى گۆڵى یه‌كه‌م .
دواى ئه‌و گۆڵه هێرشه‌كانی بابان زیاتر بوو توانیشیان سوود له دوو هێرش ببینن و له‌خوله‌كه‌كانى 74 و 86دا یاد عوسمان و رامیار كه‌مال یانه‌كه‌یان كرده خاوه‌نى دوو گۆڵ.
یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایى ده‌ڕۆیشت و هه‌ردوو یانه‌ش هه‌وڵى گۆڵى زیاتریان ده‌دا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌كۆتاییدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندى بابان كۆتایى هاتوو عروبه‌ش ماڵئاوایی له جامەکە كرد.
دواى بردنه‌وه‌كه‌یان فه‌رمان عه‌لی یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى بابان رایگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا له یه‌كه‌م تاقیكردنهوهماندا توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین، هه‌رچه‌نده یانه‌كه‌مان تازه‌یه و یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه بوو بۆ تیپه‌كه‌مان، به‌ڵام زۆر له ئاستى یاریزانانمان رازین و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كانی داهاتووش لێكتێگه‌یشتنى زیاتر له ناو یاریزانان دروست بكه‌ین”.
رامیار كه‌مال خاوه‌نى گۆڵى دووه‌م و بردنه‌وه‌ى یانه‌ى بابان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” سه‌ره‌ڕاى بردنه‌وه گرنگه‌كه‌مان، به‌ڵام زۆر له ئاستى خۆمان رازی نین، چونكه ماوه‌ى ساڵێكه یانه‌كه‌مان دامه‌زراوه و یه‌كه‌م به‌شداری كردنى فهرمیمانه له خوله‌كان، به‌ڵام هه‌ست بهخۆشحاڵییهكى زۆریش ده‌كه‌م كه بوومه خاوه‌نى گۆڵى بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌م”.
بڕیاره رۆژى 23ى ئه‌م مانگه یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌می جامه‌كه ئه‌نجام بدرێت و هه‌ر یانه‌یه‌كیش به‌یه‌ك دۆڕان ماڵئاوایی ده‌كات.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزه‌یران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








