گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەڵەبجە زۆر زیادیكردووە و SNNهۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە زیادییانكردووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا ئاماژە بەوە دەكات ئەوەی جێگەی داخە ئەو كەسانەی گیان لەدەستدەدەن لە تەمەنێكی كەمدا و كەسانی بەتەمەن نین، هاوكات لە SNNەوە باس لە هۆكارەكانی زیاد بوونی گیان لەدەستدات دەكات بەهۆی كۆرۆناوە.
د.ئاراس حەمە سەعید بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی تەنها سێ ڕۆژدا هەشت كەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی وەفا گیانیان لەدەستداوە، كە ئەمەش ڕێژەیەكی زۆرە و جێگەی نیگەرانی ئێمەیە، بەتایبەت لەم هەفتەیەدا ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە تیایدا بووە كە تەمەنیان لە نێوان 24 ساڵ بۆ 30 ساڵدا بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرە بە كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو كەسانەی تووشبوون بەكۆرۆنا ڕاستەوخۆ نەهێندراون بۆ نەخۆشخانەكەمان بەڵكوو لەماڵەوە ماونەتەوە چارەسەری پێویستیان وەرنەگرتووە، كاتێك دەهێندرێنە نەخۆشخانەكەی ئێمە ڤایرۆسكە كاری خۆی كردووە و چارەسەركردنیان زۆر ئەستەم دەبێت هەر ئەمەش وایكردووە كە ڕێژەی گیان لەدەستدان زیاد بكات لە سنورەكەماندا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو كەسانەی كە لە نەخۆشخانەكەماندا خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و ئەوانەشی كە گیانیان لەدەستداوە هەموویان خەڵكی ناو هەڵەبجە نین، بەڵكوو خەڵكی شارەزوور و پێنجوێن و سەیدسادق و چەند شوێنێكی دیكەی تیادایە هەرچەندە لەڕووی ئیدارییەوە سەربە هەڵەبجە نین بەڵام لە نەخۆشخانەكەی ئێمە چارەسەر وەردەگرن.
بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی تایبەت تووشبوون و گیان لەدەستدا بەكۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تا ئێستا دوو هەزار و 126 كەس تووشی ڤایرۆسكە بوون دوو هەزار و هەشت كەس چاك بوونەتەوە و 65 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









