گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (19/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- دۆخی ئاگادارکردنەوە لە ریاڵ مەدرید.
- دۆڕانەکەی بەرامبەر بە قادش وایکردووە کۆبوونەوەیەک لە نێوان یاریزانان و زیدان پێش راهێنانەکانی دوێنێ ئەنجام بدرێت و راهێنەرەکە بەهۆی ئەنجامی یاریەکەوە کە ریاڵ مەدرید 1-0 دۆڕا، لەگەڵ یاریزانەکان قسەی کردووە.
- لە کۆبوونەوەکە هەست و سۆز و کاردانەوە هەبووە، ئەمە ئەو شتە بووە کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا باسکراوە.
- ریاڵ سۆسیداد 3-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو دێتە پێشەنگی لالیگا.
- گاریس بەیڵ لەگەڵ یانەی تۆتنهام دەردەکەوێت کاتێک یانەکەی 3-0دژی وێستهام لە پێش بوو،بەڵام لە کۆتایدا یاریەکە 3-3 تەواو دەبێت.

ئاس:
- سەرزەنشت دەکرێن.
- مارسێلۆ، ئیسکۆ، دی یۆنگ و گریزمان رووبەڕووی رەخنە دەبنەوە لە بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید، ئەمەش لە هەفتەی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان و یاری کلاسیکۆ.
- لە هەفتەی شەشەمی لالیگا: بیلباو 2-0 لیڤانتی، ڤیاریاڵ 2-1 ڤالنسیا، هویسکا 2-2 ڤەلەد وەلید، ئەلاڤێس 0-2 ئیلچی، ریاڵ بیتس 0-3 ریاڵ سۆسیداد.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کومان:” هەوڵ دەدەین لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ دیپای بکەین”.
- هەروەها لەوانەیە ئەستێرەی هۆڵەندی فیناڵدۆم لەگەڵ دیپای پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لینگلێت نوێ بکاتەوە، کە گرێبەستی ئەم یاریزانە لە ساڵی 2023 کۆتایی دێت.
- یانەی ڤیاریاڵ 2-1 لە ڤالنسیا دەباتەوە و پارێخۆی ئەستێرەی پێشووی ڤالنسیا گۆڵ لە یانەکەی دەکات.
- یانەی ریاڵ سۆسیداد لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو دێتە پێشەنگی لالیگا.
- گومانی بەشداریکردنی رامۆس هەیە بۆ یاری شاختار لە رۆژی چوارشەممە، بەڵام بۆ یاری کلاسیکۆی شەممە ئامادە دەبێت بەرامبەر بە بەرشەلۆنە.

سپۆرت:
- “کومان هێرش دەکات”.
- کومان دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانە گرێبەست لەگەڵ دیپای بکات و دەڵێت:” شتەکان بۆ من ناگەڕێتەوە، دۆخی دارایی یانەکە لە بازاڕدا بڕیار دەدات ئێمە ئەو یاریزانە بگوازینەوە”.
- کومان رازییە لە ئاستی میسی و دەڵێت:” ئەو یاریزانێکی زیرەکە، هەرکات تۆپی پێبێت چێژ دەبەخشێت”.
- لەوانەیە بۆ یاری شاختار پشوو بە رامۆس بدرێت و بۆ کلاسیکۆ ئامادە بێت.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









