وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: رابهرێكى نوێ ههڵدهبژێرین

عەبدوڵا وەرتێ، وتەبێژى بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگهى راگهیاندنى وتهبێژى بزووتنهوه
SNN – بڕیار محهمهد و عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدهگهیهنێت: هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ بەستنی كۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی بە كۆتا گەیاندووە، دهشڵێت: “رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامى دەگۆڕین”.
د. عەبدوڵا وەرتێ، وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی بە SNNی راگەیاند: “ئەو وادەیەی كە مەكتەبی سیاسی و شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاری لەبارەوە داوە كە 1ى تشرینى یهكهمى 2020ە بۆ بەستنی كۆنگرەی بزووتنەوەكەمان هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە هەموو ئامادەكارییەكیان دەستپێكردووە و هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ دواخستنی كۆنگرە، هەموو ئەگەرەكان ئەوەن كە لە شاری هەولێر كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوە بچێت”.
وتیشى: “بەهۆی ئەوەی رابەری گشتی ئێستا دوو خول بەسەر پۆستەكەیدا تێپەڕیووە، ناتوانێت جارێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە، بۆیە هەر ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی دوو خول وهك ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرابێت مافی ئەوەی هەیە خۆی بۆ رابەری گشتی كاندید بكات، تا ئێستاش ئەوەی روونە كامیل حاجی عەلی، خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكات”.
ههر لهوبارهیهوه کۆچەر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان به SNNى راگهیاند: “بڕیارە رۆژی 1ی تشرینى یهكهم، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر 12هەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان به بهشدارى 350 ئەندام بهڕێوهبچێت”.
بەپێی زانیارييەکانی SNN، “تاوەکو ئێستا 65 کەس خۆیان بۆ پۆستی لق و مەڵبەندهکان کاندید کردووە، هەرەوها کامیل حاجی عەلی تاوەکو ئێستا تاکە کاندیدە بۆ وەگرتنی پۆستی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کە پێشتر پۆستی وەزیری ئەوقافی ههبووه بووە، لەئێستاشدا بەرپرسی دەستەی کاگێری ئەو حزبەیە”.
وتەكانی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، سەركردەی دیاری بزووتنەوەی ئیسلامى بە SNN راگەیاند: “هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ چەند مانگێك دوابخرێت، لە شاری سلێمانی یان هەڵەبجە كۆنگرەكە ببەسترێت، هاوكات زۆریش حەزدەكەین لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیوەندییەكانمان بەهێز بكەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









