لێدوانی کومان پێش یاری فیرنسڤارۆش لە خولی یانە پاڵەوانەکان

رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی سێشەممە، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی لێدوانی کومان پێش یاری فیرنسڤارۆش لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەبێتەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری کردوو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی ئامادەبووی کۆنگرەکەی دایەوە.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:”هەفتەیەکی گرنگە بۆ ئێمە،دوو یاری گرنگ و زەحمەت دەکەین لە یاریگای خۆمان، لە یانەی بەرشەلۆنە هەموو کات فشار هەیە بۆ بردنەوە،ئەمە بەوشێوەیەیە کە ئێمە کار دەکەین، بەڵام بە داخەوە هیچ بەختێکمان نەبوو،ئەوەی گرنگە هەموو یارییەکانی خۆمان لە یاریگای خۆمان ببەینەوە،یاریزانان و راهێنەر هەمووکات فشاری بردنەوەیان لەسەرە،ئێمە بە پەرۆشین تا یاریەکەی سبەی ببەینەوە”.
دواتر وتی:” 4 یاریمان کردووە 8 گۆڵمان تۆمارکردووە، نازانم یانەیەک هەیە ژمارەکەی لە ئێمە باشتر بێت،من نیگەران نیم لە رێژەی گۆڵکردن، توانای باشمان هەیە،کۆتا دوو یاری لەگەڵ دوو یانە یاریمان کردووە بە باشی بەرگرییان کردووە، من لە دۆخێکی وادا نیم هەست بە بێهیوایی بکەم،هەموو یاریزانەکان باشترین توانای خۆیان سەرفکردووە، دەبێت شتەکان بەرەو باشتر ببەین و بە سەختیش راهێنان دەکەین”.
لەسەر یاریەکە وتی:” گرنگە لە یەکەم یاریدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان بردنەوە تۆمار بکەیت بۆ یانەیەکی وەکو ئێمە کە لە یاریگای خۆمان یاری دەکەین،هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ بردنەوەی یاریەکە”.
لە کۆتایدا لەسەر یاریزانەکانی وتی:”دڵخۆشم بە ئاستی پیدری و فاتی، واشی نابینم گریزمان بە باشی کار نەکات،ئێمە پاڵێوراو نین بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان،بوونت لە بەرشەلۆنە بێ دەبێت نازناوەکان ببەیتەوە، خولی یانە پاڵەوانەکان لالیگا،ئێستا بە لای ئێمەوە یاری شەممەی کلاسیکۆ گرنگ نیە، تەنیا ئەم یاریەی سبەی بە لای ئێمەوە گرنگە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









