ئاوات شێخ جه‌ناب نیو ملیار دینار پاره بۆ گه‌رمیان خه‌رج ده‌كات

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر داواكارى فهرمانگهكانى گه‌رمیان به گوژمه‌ى زیاتر له 534 ملیۆن دینار حه‌وت پرۆژه و داواكارى له سنوورى گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كات كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندى به قه‌ره‌بووى جوتیاران و پرۆژه‌كانى كاره‌با و ئاوه‌ڕۆوه هه‌یه.
بێستون عه‌بدوڵا له نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و جوتیاران و هاووڵاتییانى سنوورى گه‌رمیانه‌وه ژماره‌یه‌ك داواكاريمان ئاراسته‌كران به مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى بودجه و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان، توانیمانه به‌شێك له‌و داواكارییانه جێبه‌جێ بكه‌ین”.
وتیشى: “وه‌زاره‌تى دارایى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕی به خه‌رجكردنى، 195 ملیۆن دینار بۆ كاره‌باى گه‌رمیان بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى وێستگه‌ى مۆبایلى 132 كه‌ى ڤى، 65 ملیۆن دینار بۆ كاره‌باى گه‌رمیان بۆ دابینكردنى 12 بگۆڕ (محه‌ویله)، نزیكه‌ى 23 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنى ژوور و گه‌نجینه بۆ بنكه‌ى چاكسازى كاره‌باى ساڵح ئاغا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “وه‌زاره‌تى دارایى 280 ملیۆن دینارى بۆ قه‌ره‌بووى جوتیارانى سنوورى په‌روێزخان خه‌رجكردووه له‌گه‌ڵ 64 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌كه‌ى رووناكى 30 مه‌ترى و كامێراى چاودێرى، بۆ مه‌رزى په‌روێزخان”.
بێستون عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌سه‌ر داواكاى خۆیان كه ماوه‌یه‌كى زۆره به ده‌ست تێكه‌ڵاوبوونى ئاوى زێراب و ئاوى خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن وه‌زاره‌ته‌كه‌مان زیاتر له 122 ملیۆن دینارى خه‌رجكردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نوور. له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنى نزیكه‌ى پێنج ملیۆن دینار بۆ ئیفادى مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران له سنوورى ده‌ربه‌ندیخان و زیاتر له دوو ملیۆنیش بۆ كڕینى ئامێرى GPS بۆ كشتو‌كاڵى گه‌رمیان”.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه: “ئه‌و پاره‌یه كه زیاتر له 534 ملیۆن دیناره حه‌وت پرۆژه له سنووره‌كه‌ى پێ ته‌واوده‌كرێت كه رۆڵى به‌رچاویان هه‌یه له چاره‌سه‌رى گرفته‌كان”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









