وێنه: له جامی عێراق نه‌ورۆز یانه‌ی یه‌كی حوزه‌یرانی گۆڵباران كرد

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی یانه‌كانی عێراق كۆتایی هات و یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانیش میوانه‌كه‌ی به چوار گۆڵ به‌سه‌ر كرده‌وه.
له یه‌كێك له یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی یانه‌كانی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای خۆی میوانداری یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوكی كردوو یاریه‌كه‌ش به(4-2) گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا كۆتایی هات.
گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی میوان باشتر بینرا و له‌خوله‌كی 1دا هاوڕێ ئه‌نوه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می بۆ نه‌روۆز تۆمار كرد.
دوای ئه‌و گۆڵه و له ئاكامی یه‌كێك له هێرشه‌كانی یانه‌ی میوان توانی له خوله‌كی 15 گۆڵی به‌رامبه‌ر له‌ڕێگه‌ی عیماد تالیبه‌وه تۆمار بكاته‌وه.
دوای گۆڵی به‌رامبه‌ری یاریه‌كه یانه‌ی نه‌ورۆز هێرشه‌كانی زیاتر كردوو توانی له خوله‌كی 40 گۆڵی دووه‌م له‌ڕێگه‌ی محه‌مه‌د خه‌لیله‌وه تۆماربكات و ئه‌و گێمه‌ش به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
گێمی دووه‌م یانه‌ی نه‌ورۆز جارێكی‌تر به به‌هێزی ده‌ركه‌وته‌وه و هێرشه‌كانی چڕتر كرده‌وه و توانی له خوله‌كه‌كانی 51 و 54دا دوو گۆڵێ تر له‌ڕێگه‌ی ئاسۆ رۆسته‌مه‌وه تۆمار بكات.
یانه‌ی میوان هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ تۆمار كردنی گۆڵی یه‌كسان بوونه‌وه، هه‌رچه‌نده له خوله‌كی 75 ئه‌سیر خه‌لیل گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌بووه فریاد ره‌سی یانه‌كه‌ی.
له‌كۆتاییدا یاریه‌كه دوای چوار خولهك كاتی زیاد كرا‌و به‌سوودی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات و یه‌كی حوزه‌یرانیش ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.
هه‌ر له یاریه‌كه‌دا ناوبژیوان یه‌ك كارتی زه‌رد بۆ نه‌ورۆز و حه‌وت كارتی زه‌رد و سورێكیدا به یاریزانان یه‌كی حوزه‌یران.
یونس نوری راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز وتی:” له سه‌دا 50 له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیبووم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رێزم بۆ یانه‌ی میوان كه رێكخراو نه‌بوو ئێمه‌ش نه‌مانتوانی لایه‌نی هونه‌ری زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین، بۆیه ئێمه ئیشمان زۆر ماوه له‌سه‌ر تیپه‌كه له‌لایه‌نی توانای جه‌سته‌یی یاریزانان و ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه‌ی زیاتر، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان یاریزانان”.
له‌لای خۆیه‌وه مسته‌فا ئه‌سعه‌د ئاماژه به‌وه ده‌دات:” ئێمه له ئاستی خۆمان رازی بووین له یاریه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له یاریه‌كه نه‌مانتوانی ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین، چونكه یاریزانانمان هیچ ئاماده‌كارییه‌كیان نه‌كردووه ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ دۆڕاندنمان، به‌ڵام بۆ خوله‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق به‌ئاستێكی به‌هێزتره‌وه به‌شداری ده‌كه‌ین”.
بڕیاره رۆژی 24ی ئه‌م مانگه یانه‌ی نه‌ورۆز دووه‌م یاری خۆی ئه‌نجام بدات، له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی راكێشانی تیروپشكی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌یه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









