
SNNـ بڕیار محەمەد
ماوەی 13 ڕۆژە شێروان شێروانی چالاکی مەدەنی لەماڵەکەی خۆی دەستگیردەکرێت، هاوسەر و پارێزەرەکەشی دەڵێن، بەدواداچوونمان کردووە و ئاسایش دەڵێت لای ئێمە نیە، کەواتە چارەنووسی دیارنییە.
ڕووگەش عزەدین هاوسەری شێروان شێروانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سکاڵام لەدەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ تۆمارکرد، بۆ کەیسی شێروان شێروانی کە تاوەکو ئێستا شوێنی دیارنیە وبزرە، ئەوانیش پشتیوانیان دەربڕی کەوا بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی دەکەین.
دەشڵێت “شێروان شێروانی مافی کەسی لەسەر نیە و نەتیرۆرستیشە یا پێشێلکاری کردبێ بەرامبەر هیچ کەسێک، بۆیە دڵنیایان کردینەوە کەوا بەدواداچوون دەکەن، چونکە پارێزەرەکانی تائێستا نە لەهەولێر نە لە دهۆک هیچ سۆراغێکیان دەست نەکەوتووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “نازانین لەکوێی زیندانی کراوە، سەڕەڕای هەوڵەکانیش بەڵام هیچمان دەستنەکەوتووە، ئەوەشی بڵاوکرایەوە کەوا پارەی وەرگرتبێت ڕاست نییە تەنها بۆ ناوزراندنی بووە”.
لای خۆشییەوە، پارێزەر هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری کەیسەکە ڕایگەیاند، لە 7ی ئەم مانگەوە دوای دەستگیرکردنی ڕۆژێک دواتر بەدواداچوونمان کرد و مۆڵەتمان وەرگرد چوینە ئاسایشی گشتی و هەولێر وتیان لێرە نییە، سەردانی دهۆکمان کرد ئەوانیش وتیان لێرە نیە، بۆیە شوێن و چارەنووسی دیار نیە، ئەو دانپیانانەی باسی دەکەن بڵاوی بکەنەوە، پارێزەرەکەی ئامادەنەبووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









