
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه كاركردن له پرۆژه‌ى جوتسایدى رێگاى كه‌لار بۆ سلێمانى راگیرا و نیگه‌رانى لێكهوتهوه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایه‌وه بڕى 20 ملیار بۆ كاركردن له پرۆژه‌كه ته‌رخانكرا.
بێستون عه‌بدوڵا له نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ره‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى 20 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار – سلێمانى.
وتیشى، “خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه دواى نیگه‌رانییه‌كان دێت به هۆى وه‌ستانى كاره‌كانى پڕۆژه‌كه له‌به‌ر نه‌بوونى بودجه‌و هه‌روه‌ها له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه داواكارى پێشكه‌ش كراوه”.
پێشتر عه‌دنان خه‌لیل به‌رێوه‌به‌رى ڕێگاوبانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: پڕۆژه‌ى كه‌لار بۆ سلێمانى له‌سنوورى كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان به‌شێكى ته‌واوبووه و به‌شه‌كه‌ى دیكهشهى به‌م پاره‌یه‌ى ته‌رخانكراوه كارى تێداده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنى ته‌واوى جوتسایدهكه له كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان پێویستیان به نزیكه‌ى 70 ملیارى دیكه ده‌بێت چونكه بهشكى كۆتایى كه ده‌كه‌وێته نزیك ده‌ربه‌ندیخان پرد و بڕین و هه‌ورازى زۆرى تێدایه.
پرۆژه‌ى كه‌لار بۆ سلێمانى به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه چه‌ند ساڵێك په‌كى كه‌وت و له ساڵى رابردووه‌وه كاركردن تێیدا ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاره‌كانى سستن و ناوبه‌ناویش له‌به‌ر نه‌بوونى بودجه راده‌گیرێت. هه‌رچى به‌شى دووه‌مى پرۆژه‌كه كه له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ سلێمانییه تاوه‌كو ئئێستا هیچ كارێكى ئه‌وتۆى تێدا نه‌كراوه كه لێدانى تونێلیشى تێدهكهوێته.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









