لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی شاختار

0
1351
زیدان لە کۆنگرەکە

SNN Sport

سبەی چوارشەممە، لە یەکەم دەرکەوتنیداو لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم،یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی شاختار دۆنێتسک دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 7:55 خولەک ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.

زیدان لە کۆنگرەکە وتی:” گرنگە گەڕانەوە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان، ئێمە دەمانەوێت بە باشی دەستپێبکەین،یاریمان لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی یاری و هەڵەکانی بەرامبەر بە قادش ئەنجامماندا راستی بکەینەوە،دەمانەوێت بە باشی یاری بکەین و براوە بین،چونکە لە یاریگای خۆمان یاری دەکەین”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:” پێکانی ئەو زیاتر بوو لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا، بە هیوام زوو بگەڕێتەوەو بە درێژایی وەرزەکە لەگەڵمان بێت،رامۆسیش ئازاری هەیە، ئەمڕۆ راهێنانی نەکرد،  ئێمە نامانەوێ مەترسی لەسەر دروست بکەین، با ببینین بۆ سبەی بزانین چی روودەدات،گومانم لە تواناکانی ئیسکۆش نیە،کۆرتواش گۆڵپارێزێکی گەورەیە، کەس گومانی لە تواناکانی ئەو نیە”.

لە کۆتایدا وتی:” ئێمە ئامادەکاری  بۆ یاری سبەی دەکەین و بیر لە هیچ شتێکی تروو یاری کلاسیکۆ ناکەینەوە، یانەی شاختار یانەیەکی باشەو دەتوانن کێبڕکێ بکەن، دەبێت ئێمەش ئامادە بین بۆ ئەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this