
SNNـ بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کێشەی گرانبوونی نرخی هێلکە کاتییە و لەداهاتووێکی نزیکدا چارەسەر دەبێت، بۆیە وا لەناکاو کێشەکە سەری هەڵداوە، چونکە هاوردەکردنی هێلکە لە دەرەوەی وڵات قەدەغەکراوە.
حوسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند :کێشەی گرانبوونی هێلکە کاتییە و لە داهاتووێکی نزیک چارەسەر دەبێت وئەو کێڵگانەی ئێستاش لە هەرێم کوردستان هێلکە بەرهەم دەهێنن خواستی هاووڵاتیانی کوردستان پرناکاتەوە .
وتیشی، هۆکارەکانی گرانبوونی هێلکە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە وەرزی سەرما نزیکبووەتەوە و خواست لەسەر بەرهەمی هێلکە زیادیکردوە وهۆکارێکی دیکەش ئەوەیە ماوەی ساڵێکە بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق هێنانی هێلکە بەهەموو شێوەیەک راگیراوە، بەشێک لە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەش بەهۆی ئەو دۆخەی سەختە ئابووریەی هەیە کارەکانیان راگرتووە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 900 ملیۆن هێلکەیە، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو تەنیا 231 ملیۆن هێلکە لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی ناوخۆ بەرهەمهاتووە، هەرێمی کوردستان ناچاربووە زیاتر لە 600 ملیۆن هێلکە هاوردە بکات، نزیکەی 52 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی هێلکە چووەتە بازاڕەکانی دەرەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









