سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەدواداچوونمان بۆ سوتانی دارسنەوبەرەکان لەسەر داوای کەس نەبووە

ئازاد محەمەد ئەمین
SNN-هەڵکەوت سەروەت
لەدوای بانگهێشتکردنی پارێزگاری سلێمانی و چەند لایەنێکی فەرمی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە سوتانی دارسنەوبەرەکانی تاسڵوجە، ئەنجومەنی پارێزگا رەتیکردەوە پێکهێنانی لیژنەکەیان لەسەر داوای لایەنێک بووبێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا ئازاد محمد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئەنجومەنەکە لەسەر داوای هیچ کەس و لایەنێک لیژنەی پێکنەهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گڕگرتنی دارسنەوبەرەکانی تاسڵوجە.
سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئەوەشی روونکردەوە کە راستەوخۆ پاش گرگرتنی دار سنەوبەرەکان هەستاون بە پێکهێنانی لیژنەیەک لەسەر هۆکارەکەی و دواتریش هەموانیان ئاگادارکردووەتەوە کە پارێزگا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و گوێ بە قسەی هیچ لایەن و کەسێک نادەن کە پێشوەختە لەسەر رووداوەکە قسەی کردبێت.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر کەیسی سوتانی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی بانگهێشتی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی کرد و تیایدا هەر سێ لایەن پاش لێکۆڵینەوەی لایەنە بەرپرسیارەکان دوپاتیانکردەوە کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە وەک هەموو ئاگرکەوتنەوەکانی تر بووە و دەستی هیچ لایەن و حیزب و بەرپرسێکی تێدانەبووە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









