زیاد جەبار: کۆمپانیا قەرزدارەکان بەرپرسی گەورەیان لەپشتە

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNNـ بڕیار محەمەد
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەێنێت زۆرینەی کۆمپانیاکان ئامادەنین قەرزەکانیان بدەنەوە حکومەت، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی کۆمپانیاکان بەرپرسی گەورەیان لەپشتە.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: ڕاستە بەپێی یاسایی ژمارە 2 ساڵی 2020 حکومەتی هەرێم چەندین جار داوای لەکۆمپانیاکان کرد کە ئەو قەرزەی بۆ وەبەرهێنان لایانە بگەرێنەوە بۆ حکومەت، بەڵام زۆرینەی کۆمپانیاکان ئامادەنین قەرزەکانیان بدەنەوە ، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە زۆرینەی کۆمپانیاکان بەرپرسی گەورەی لە پشتە، بۆیە حکومەت ناتوانێت قەرزەکانیان لێ وەربگرێتەوە.
وتیشی: سەرباری ئەوەی حکومەت توانای وەرگرتنەوەی قەرزی لە بەشێک لەکۆمپانیاکان نییە، هەرچەندە پێشتر کاتی بۆ پێدانەوەی قەرزەکانیان دیاریکردبوو، هەروەها زۆرینەی کۆمپانیاکان باجیش نادەن و بە دەیان ملیۆن دینار قەرزاری حکومەتن.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستادا بەکۆمپانیای بیانی و خۆماڵییەوە 29هەزار و 400 كۆمپانیا لە هەرێم هەن، كە لەوانە چوار هەزار و 100 كۆمپانیا بیانین و ئەوانەی دیكەش ناوخۆیین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








