خولی یانە پاڵەوانەکان:پاریس دۆڕاو و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس بردنەوەیان تۆمار کرد

بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو هەشت یاری ئەنجامدراو تێیدا هەریەکە لە یانەکانی مانچستەریونایتد و یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە بردنەوەیان تۆمار کرد.
لە رکابەرییەکانی گرووپی پێنجەم دوو یاری ئەنجامدرا، تێیدا چێڵسی میوانداری یانەی سڤییای کردوو لە ئەنجامدا هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە یارییەکی تری ئەم گروپە، یانەی رینی فەرەنسی میوانداری کراسنۆدەری کردوو لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوون.
لە گروپی شەشەم دوو یاری ئەنجامدرا، تێیدا زینتی رووسی میوانداری یانەی کلۆب بروجی بەلجیکی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-1 پێدۆڕاند.
لە یارییەکی تری ئەم گروپە،یانەی لازیۆ لە یاریگای خۆی توانی 3-1 لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند بباتەوە.
گۆڵەکانی لازیۆ یاریزانان:ئیمۆبێلی 6،ماروین هیتز بە هەڵە 23 و ئەکپرۆ گۆڵی سێیەمی لە خولەکی 76 کرد.
تاکە گۆڵی بروسیا دۆرتمۆند هالاند لە خولەکی 71 تۆماری کرد.
لە گروپی حەوتەم هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و فیرنسڤارۆشی هەنگاری لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یاریەکە 5-1 بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان:میسی 27،فاتی 42،کۆتینیۆ 52،پیدری 82، دیمبلی گۆڵی پێنجەمی لە خولەکی 89 کرد.
تاکە گۆڵی فیرنسڤارۆش ئیگۆر لە خولەکی 70 تۆماری کرد.
لە یاریەکە پیکێ کارتی سووری وەرگرت و ئامادەی یاری داهاتوو بەرامبەر بە یۆڤانتۆس نابێت.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بووە میوانی یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێبباتەوە.
هەردوو گۆڵی یاریەکە ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکەکانی 46 و84 تۆماری کرد.
لە گروپی هەشتەم، یانەی مانچستەریونایتد و پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دی پرانس رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە 2-1 لە دواساتەکاندا ببەنەوە.
دوو گۆڵی مانچستەریونایتد یاریزانان، برۆنۆ فێرناندێز بە لێدانی سزا لە خولەکی 24 و مارکۆس راشفۆرد لە خولەکی 87 گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.
تاکە گۆڵی پاریس سانجێرمان مارشاڵ لە خولەکی 55 لە خۆیانی کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی توانی2-0 لە یانەی ئیستانبووڵ باشاکشهێری تورکی بباتەوە.
دوو گۆڵی یاریەکە یاریزان ئەنگلینۆ لە خولەکەکانی 16 و 20 تۆماری کرد.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









