فەرەنسا جەنگی دژی توندرەوی دەستپێکرد، گروپی ئیخوان و چەند مزگەوتێکی داخست

SNN
تا ئێستا فەرەنسا 51 شوێنی کۆبوونەوەی موسوڵمانان و گروپ و رێکخراوی ئیسلامی داسختووە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەو بیرانەی کە لەگەڵ بنەماکانی وڵاتی فەرەنسادا ناگونجێت.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: چەند رۆژی رابردوو هەوڵ و گەرانەکانمان چڕتر کردۆتەوەو چەندین شوێنی ئاینیمان داخستووە یەکێکە لەوانە، گروپی شێخ ئەحمەد یاسینە، کە سەر بە جوڵانەوەی حەماسی فەلەستینییە.
ئەم چالاکیانە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ (یەکەی دژە ئیسلامی سیاسی) کۆبووەوەو بڕیاریدا هەموو چالاکی و گروپە ئیسلامییەکانی فەرەنسا کۆتایی پێبێنیت و دەستگیریان بکات، دوای ئەوەی کە خوێندکارێکی چیچانی سەری مامۆستایەکی خوێندنگەکەی دەبرێت بەهۆی پیشاندانی وێنەیەکی پێغەمبەری ئیسلام بەشێوەی کارتۆن بە خوێندکارەکانی.

ماکرۆن رایگەیاند: “کە پێویستە هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان لە ئیسلامی توندڕەو بپارێزین”
رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ئاماژە بەوە دەکات کە گروپە ئیسلامییە توندرەوەکانی فەرەنسا باڵی سەربازیشیان هەیە بەتایبەت گروپی ئیخوان موسلیمین، لە درێژەی ئەم جەنگە بێدەنگەی فەرەنسا لەژێر ناوی (دوژمنەکانی کۆمار) لە باکووری فەرەنسا 6 مزگەوت بۆ ماوەی 6 مانگ داخران، بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک تێیاندا کە وەک دەردەکەوێت هاندانە.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری فەرەنسا
لە دوای رووداوی کوشتنی مامۆستاکەوە جگە تۆمەتباری سەرەکی، 8 کەس بە تۆمەتی هاندان لە رووداوەکەدا دەستگیر کراون، لێکۆڵینەوەکان تا ئێستاش بەردەوامە.

ساموێل پاتی- مامۆستا کوژراوەکە
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









