راگرتنى هاوسه‌نگى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ساڵانه 5 ملیار دۆلار زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: قه‌یران و كێشه‌كانى عێراق زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه به لێبڕینى مووچه‌ى پله‌باڵاكان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه چاره‌سه‌ر ببن، په‌رله‌مانتارێكى تریش ده‌ڵێت: “به‌هۆى راگرتنى باڵانسى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ساڵانه 3 بۆ 5 ملیار دۆلار زیان به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت”.
ئینتیسار مووسه‌وى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه رووى له عێراق كردووه رایگه‌یاند: “كێشه و قه‌یرانه‌كانى عێراق زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه بتوانرێت به لێبڕینى مووچه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پله‌باڵاكان چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه پێویسته مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق په‌له‌بكات له جێبه‌جێكردنى چاكسازییه‌كانى (كاغه‌زى سپى)”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیده‌كات: “قه‌یرانى دارایی عێراق هێنده قوڵه كه بووه‌ته هۆكارى وه‌ستانى زیاتر له 6 هه‌زار پرۆژه، ده‌یان گرێبه‌ست هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه،زیان به چه‌ندین پرۆژه‌ى ستراتیژى گه‌یشتووه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ریاز مه‌سعودى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له كوتله‌ى سائیرون ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئه‌و كێشانه‌ى كه بۆ سیستمى ئابوورى عێراق دروستبوون، ئێمه رۆژانه 5 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كه‌ین”.
مه‌سعودى باس له‌و زیانه ده‌كات كه به‌هۆى داشكاندنى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه به‌ر ئابوورى عێراق ده‌كه‌وێت و روونیده‌كاته‌وه: “ساڵانه حكومه‌تى عێراق 3 بۆ 5 ملیار دۆلار زیان به‌ر ئابوورییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت به‌هۆى باڵانسكردنى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار و رێككردنه‌وه‌ى هاوكێشه‌ى خواست و خستنه‌ڕووى دۆلار و دینار، ئه‌مه‌ش زیانه‌كه‌ى زۆره و كاریگه‌رییه‌كه‌شى دیاره”.
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








