“هیچ گەرەنتییەك نییە مووچەی مانگى داهاتوو لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت”

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عێراق ئاماژەیان بەوەكردووە، دواكەوتنی مووچە تەنیا مانگی رابردوو روویداوە و ئەم مانگە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات: هیچ گەرەنتییەك نییە كە مووچەی مانگى داهاتوو لەكاتی خۆیدا بدرێت.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان حكومەتی هەرێم و عێراق واژووكراوە دەبێت تاكۆتایی ئەمساڵ حكومەتی عێراق بڕی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام گرفتەكە ئەوەیە كە لە ئێستادا عێراق رووبەڕووی گرفتی ئابووری بووەتەوە، وەك ئەوەی مانگی رابردوو بینیمان مووچەی فەرمانبەران زۆر دواكەت لە وادەی خۆیدا، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا عێراق مولزەمە بەناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”.
وتیشى: “لەگەڵ ئەوەی سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عێراق جەختیان لەوە كردووەتەوە كە بۆ ئەم مانگە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكەن و دواناكەوێت، بەڵام ئەوان دووبارە داوای قەرزیان كردووەتەوە پرۆژەیەكیشان رەوانەی پەرلەمان كردووە بۆ قەرزكردن، بەڵام پەرلەمان رازیی نییە بە قەرزكردن بۆ مووچە، چونكە عێراق دەكەوێتە ژێرباری قەرزێكی زۆری مووچەوە، بۆیە هیچ گەرەنتییەك نییە كە مووچەی ئەم مانگەش لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت، هەركات عێراق مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەشكرد، پاشان بۆ هەرێمیشی دەنێرێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “وەرەقەی سپی كە سەرۆكوەزیران رەوانەی پەرلەمانی كردووە وەك چارەسەرێك بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، ناتوانێت چارەسەرێكی خێرابێت، چونكە ئەو رۆژە و بەرنامە و پلانانەی لەو وەرەقەدا باسیان لێوەكراوە بەلایەنی كەم بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو دەكرێت سوودیان لێوەربگیرێت لەكاتێكدا عێراق ئێستا پێویستی بە رزگاربوونە لەو قەیرانە”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









