لە دیبەیتەکەی ئەمشەوی بایدن و ترەمپ مایکەکان بێدەنگ دەکرێت

ترەمپ و بایدن
SNN
کۆمیسیۆنی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت: یاساکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی رێگری بکات لەوەی دووبارە ترەمپ و بایدن قسە بەیەکتری ببڕن لە دیبەیتەکەی سبەیاندا.
21 رۆژ دوای دیبەیتی یەکەمیان و بۆ ئەوەی رێگە لە دروستبوونی دەمەقاڵێی نێوانیان بگیرێت، بڕیار و رێنمایی نوێ بۆ دیبەیتی دووەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و، جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەرچووە.
لە دیبەیتەکەی سبەی پێنجشەممە، 22ی تشرینی یەکەم، نێوان ترەمپ و بایدن، کە بڕیارە لە ناشڤیڵ بەڕێوەبچێت، کاتێک هەر یەکێکیان قسە دەکات، مایکی ئەوی دیکەیان دادەخرێت بۆ ئەوەی ئەو بەربژێرەی قسەدەکات، بتوانێت بە هێمنی پەیامەکەی خۆی بۆ دەنگدەران بنێرێت، چونکە لە دیبەیتی یەکەمدا کە ماوەکەی 90 خولەک بوو، بایدن و ترەمپ دەرفەتیان بە یەکدی نەدەدا قسەکانیان تەواو بکەن.
بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانی دیبەیتەکە بایدن و ترەمپ، لە دەستپێکی دیبەیتەکەدا هەریەکێکیان دوو خولەک کاتی پێدەدرێت بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی پێشکەشکاری دیبەیتەکە بداتەوە، هەر یەکێکیان بۆی هەیە 15 خولەک لەبارەی دیدگە و تێڕوانینی خۆی قسە بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









