نه‌خۆشی زهردوويى له‌نێو گۆشتى ئاژه‌ڵاندا له سلێمانى بڵاوبووه‌ته‌وه

گۆشتفرۆشێك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رى كوشتارگه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌خۆشی زهردوويى له‌نێو گۆشتى ئاژه‌ڵاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “پێویسته هاووڵاتییان خۆیان به‌دوور بگرن له كڕینى گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان”.
د. شاڵاو عارف، به‌ڕێوه‌به‌ری كوشتارگه‌ی سلێمانی به SNNى راگه‌یاند: “نه‌خۆشی زهردوويی له گۆشتی ئاژه‌ڵاندا زیادیكردووه له پارێزگاى سلێمانى، ئێمه له كوشتارگهكهمان رێگریمان كردووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه، به‌ڵام گه‌ره‌نتى ئه‌و جۆره گۆشته ناكرێت كه له‌ده‌ره‌وه و دوور له چاوى ئێمه ده‌فرۆشرێت”.
وتیشى: “نه‌خۆشى زهردوويى دوو جۆرى هه‌یه یه‌كێكیان ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ له‌ڕێگه‌ى گۆشتى ئاژه‌ڵه‌وه، له ئێستاشدا هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه”.
ئه‌و پزیشكه هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتییان كه خۆیان به‌دوور بگرن له كڕینى گۆشتى سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “پێویسته هاووڵاتییان له كڕینی گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان دووربكه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه له گۆشته‌كاندا به‌چاو هه‌ستی پێناكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌و جۆره گۆشتانه ته‌ندروستنین كه ره‌زامه‌ندی كوشتارگهكهیانی له‌سه‌ر نه‌بێت”.
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری كوشتارگه‌ی سلێمانی، “له ماوه‌ی رابردوودا دوو ته‌ن گۆشتی خراپ به‌هۆی نه‌خۆشی زه‌ردووییه‌وه له كوشتارگه‌كه‌یان ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه و دواتر سووتێنراوه و له‌ناو براوه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









