سوپاى عێراق 100 مه‌تر له داعشه‌وه دوور بووه و هیچ تهقهیەکی نه‌كردووه

سوپای عێراق
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو له نزیگ باره‌گایه‌كى هێزه‌كانى سوپاى عێراق چه‌كدارانى داعش له‌جه‌له‌ولا سێ هاووڵاتیان سه‌ربڕى و دوو ئافره‌تیشیان برینداركرد، هه‌رچه‌نده داعش به دوورى له 100 مه‌تره‌وه له سوپاى عێراق ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێزه‌كه ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شی نه‌كردووه.
شه‌مال عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس له نزیك له جه‌له‌ولا به SNNى راگه‌یاند: له رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش له نزیك پردى حه‌لوان 100 مه‌ترێك له چه‌كداره‌كانى داعشه‌وه دووربوون، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون به هاناى ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله‌وه بڕۆن و ته‌نانه‌ت تهقهشهیان له چه‌كداره‌كان نه‌كردووه.
وتیشى، “ناكرێت هێزێكى گه‌وره‌ى وه‌كو ئه‌و هێزه كه له‌و ناوچه‌یه جێگیركراوه له تاوانێكى له‌مشێوه‌یه كه سێ كه‌سیان سه‌ربڕیوه و ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێكى تر كردووه و دوو ژنیان برینداركردووه، به‌ڵام هێزه‌كه هیچ جوڵه‌یه‌كى نه‌كردووه”.
چه‌كدارانى داعش شه‌وى رابردوو له نزیك جه‌له‌ولا له رێگه‌ى بازگهیهكهوه ڕێگرییان له ئۆتۆمبێلێك كرد و سێ هاووڵاتى له نێو ئۆتۆمبیله‌كه ڕفاندو دواتر هه‌ر سێكیان به‌سه‌ر بڕاوى ته‌رمه‌كانیان دۆزرانه‌وه، هاوكات رێگه‌یان به ئۆتۆمبیلێكى دیكه گرتبوو، به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه نه‌وه‌ستابوو ته‌قه‌یان لێكردبوو به‌هۆیه‌وه دوو ژن برینداربوون. هه‌ردوو ئۆتۆمبێلەكه كه‌سوكارى یه‌كترن عه‌ره‌بى شیعه‌ن و له كه‌ركوكه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه.
پێشتر SNN له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه هێزه عێراقییه‌كان له سنوورى خانه‌قین و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى له شه‌واندا و له كاتى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش هیچ جوڵه‌یه‌ك ناكات و ته‌نها باره‌گاو سه‌نگه‌ره‌كانى خۆى ده‌پارێزێت، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له خانه‌قین له رووداوێكى هاوشێوه‌دا داعش چوار هاووڵاتى له نزیك هێزێكى سوپاى عێراق كوشت، به‌ڵام هێزه‌كه هیچ جوڵه‌یه‌كیان نه‌كرد.

تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









