سامان به‌رزنجى: پێداچوونه‌وه به رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا ده‌كه‌ین

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم و پزیشكانى پسپۆڕ | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: رێنمایمانداوه به پارێزگاره‌كان پێداچوونه‌وه به رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا بكه‌ن، وتیشى: “له‌دواى 1ى تشرینى یه‌كه‌مه‌وه بڕیارى نوێ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پزیشكانى پسپۆڕ و به ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه، به مه‌به‌ستى راوێژكردن و پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌تایبه‌ت كه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا زۆر زیادیكردووه.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “هێشتاش ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان له دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى فراواندایه، به‌داخه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ش پابه‌ند نه‌بوونى هاووڵاتییانه”.
له‌باره‌ى پێداچوونه‌وه به رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا سامان به‌رزنجى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ماندا چه‌ند رێنماییه‌كى نوێمانداوه به پارێزگاره‌كان بۆ پێداچوونه‌وه به رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پارێزگاره‌كان رایده‌گه‌یه‌نن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “له به‌روارى 1ى تشرینى دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى وزارى ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكار و رێنمایی و بڕیارى نوێ ده‌رده‌كه‌ین بۆ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن”.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه له هه‌رێمى كوردستان و وتى: “له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا هه‌زار و 308 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 17 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









