یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانە لە دانانی مارتینێز مۆنوێرا بۆ کلاسیکۆ

مارتینێز و میسی
SNN Sport
بە فەرمی رابیتەی لالیگا ئەمڕۆ ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی رۆژی شەممەی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدی دیاری کردوو مارتینێز مۆنوێرای بۆ یاریەکە دیاری کردووە.
هەروەها خۆسییە مارییا سانچێز بۆ ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ڤار دانراوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەم ناوبژیوانە مێژوویەکی پڕ لە مشتوومڕی هەیە لە یەکەم یاری کلاسیکۆ کە بەڕێوەی بردووە.
هەروەها رۆژنامەکە دەڵێت:” ئەم ناوبژیوانە لێدانێکی سزای روونی لەسەر دی یۆنگ لە یاری بەرامبەر بە بیلباو لە جامی شا لە وەرزی رابردوو نەگرت، لێدانێکی سزاشی بۆ یانەی ئۆساسۆنا لە وەرزی رابردوو ئەژمارکرد کە ئەمەش جێی مشتوومڕ بوو”.
هەروەها لە یارییەکانی وەرزی رابردووی لالیگا بردنەوەی بە یانەی ریاڵ مەدرید داوە دژی خیتافی و سڤییا.
یاری کلاسیکۆ لە هەفتەی حەوتەمی لالیگایە، شەممە لە کاتژمێر 5:00 ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









