
بایدن-و-ترەمپ
کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن دوا دیبەیت ئەنجامدەدەن.
هەردوو کاندیدی هەڵبژاردنەکە، لە یەکەم دیبەیتی نێوانیاندا، بە بەردەوامی قسەیان بە یەکتر دەبڕی، تا ئەو ئەندازەیەی کە ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا بە خراپترین دیبەیتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا وەسفیان کرد.
بەڵام ئەمجارە، کۆمسیۆنی سەربەخۆی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی بڕیاری داوە کاتێک هەرکام لە کاندیدەکان لە دوو خولەکەکەی کە بۆی دیاری دەکرێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان قسەدەکات مایکرۆفۆنی ئەوەی تریان دادەخرێت.
لەم دیبەیتەدا شەش پرسیاری سەرەکی لەسەر کێشە هەنوکەییەکان لەلایەن بەڕێوەبەری دیبەیتەکە کریستن وێڵکەری کەناڵی تەلەفیزیۆنی NBC یەوە هەڵدەبژێردرێت.
کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاندووە ئەگەر ترەمپ و بایدن کەسیان لە کاتی ئەو دوو خولەکەدا قسەکانیان بە یەکتر نەبڕن، ڕەنگە ئەو ئەمەریکاییانەی کە هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کێ دەدەن بتوانن لەم دیبەیتەدا بەرچاو ڕوونییەکیان بۆ بکرێت لەسەر بۆچوونی هەردوو کاندید بۆ شێوازی حکومڕانی وڵات.
شێوازی دیبیتەکە هەر تەوەرەی 15 خولەکی بۆ تەرخان دەکرێت کە تیایدا هەر یەک لە کاندیدەکان دوو خولەکیان پێ دەدریت بۆچوونەکانی خۆیانی لەسەر بڵێن و پاشان مشتومڕەکە لەسەر تەوەرەکە کراوە دەبێت.
پرسیار لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، رەگەزپەرستی، گۆڕانکاری کەشوهەوا، ئاسایشی نیشتمانی و ڕێبەرایەتی کردن لە هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی دەکرێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









