رێژەی سەوزایی لە گەرمیان زۆر کەمە؛ بڕینەوەی داریش بەردەوامە

-SNNسیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان رێژه‌ى سه‌وزایى نزیكه‌ى %8ە، به وته‌ى چالاكوانانى ژینگه رێژه‌كه زۆر كه‌مه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مرۆ هه‌ڵمه‌تێكی نەمام چاندنیان له گه‌ڕه‌كێكى تازه‌ى شارى كه‌لار ده‌ستپێكردووه و هه‌زار نه‌مامى تێدا ده‌چێنن.
ئازاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى رێكخراوى ژینگه دۆستى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مرۆ له گوندى لانه سیتى كه یه‌كێكه له گه‌ره‌كه نوێیه‌كانى شارى كه‌لار و هیچ دار‌و سه‌وزاییه‌كى تێدایه نییه هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامداوه و تێیدا یه‌ك هه‌زار نه‌مان ده‌نێژن.
وتیشى: له سنوورى گه‌رمیان رێژه‌ى سه‌وزایى كه‌مه و ناگاته هه‌شت له سه‌د، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك گرفتى ژینگه‌یى هه‌ن له‌وانه بڕینه‌وه‌ى دار و تێكدانى ژینگه کە له هه‌ندێك شوێن و ناوچه به‌رده‌وامى هه‌یه.
ئازاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: له گه‌ڵ ناشتى هه‌ر نه‌مامێك كارگه‌یه‌كى ئوكسجین و هه‌واى پاك بۆ هه‌مووان دابینده‌كرێت به بێ جیاوازى و پێویسته ئه‌وانه‌شى زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن چیتر واز له‌و كرده‌وانه بێنن. هه‌روه‌ها لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش زیاتر چاودێرى سنووره‌كه بكه‌ن و سه‌رپێچیكاران سزابده‌ن.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









