“گلدانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە مەترسی بۆ سەر هەرێم دروستکردووە”

زێی بجوک- فۆتۆ محەمەد مستەفا
SNNـ بڕیار محەمەد
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت تورکیا و ئێران مەترسییان بۆ سەر ئاوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروستکردووە.
محەمەد ئەمین، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ساڵانە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا بەهۆی گڵدانەوەی ئاو مەترسی زۆر دروستدەکەن، بۆ چارەسەری ئەو کێشانەش پێویستە شاندێکی هونەری و حکومی عێراق و هەرێم سەردانی ئەو وڵاتانە بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
وتیشی: لەراستیدا کاتێک شاندەکان بەشداری لە کۆنفراس و کۆبوونەوەی وڵاتان دەکەن تەنها سەردانێکی تەشریفاتییە، چونکە لەو شوێنانە بەوردی باسی کێشەکان ناکرێت و بۆیە پێویست دەکات مەترسیەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە و رووباری سیروان بەهەند وەربگیرێت، چونکە هەموو ساڵێک لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی جووتیاران، ئاو دەگیردرێتەوە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و دەوروبەری راگەیەندرا
ئایار 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









