
زیدان لە کۆنگرەکە
SNN Sport
ئەمڕۆ هەینی زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە کلاسیکۆ بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەی سبەی شەممەی کرد بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە.
زیدان لە کۆنگرەکە سەرەتا وتی:”من پێداچوونەوەم بە یاریەکەی شاختار کرد، ئێمە بە خراپی دەستمانپێکرد،دەبێت رابردوو لە بیر بکەین و لە کلاسیکۆ خۆمان بسەلمێنین،رامۆس سەرکردەی ئێمەیە لەگەڵماندایەو لە %100 ئامادەیە”.
دواتر وتی:” دەبێت ئەوە لە بیر بکەین لەم چەند رۆژەدا چی روویداوە، لەو کاتەوە ئێمە رووبەڕووی زەحمەتی بووینەتەوە،بەرشەلۆنە هەمووکات بەهێزە، هەموو راهێنەرێک پلانی جیاواز و تایبەتی خۆی هەیە، ئێمە بۆ بردنەوە دێینە یاریەکەوە، بەڵام هەندێک جار شتەکان لەگەڵ تۆدا کار ناکەن و بە دڵت نابێت، ئێمە لە کلاسیکۆ نابین بە قوربانی، هەموو یارییەک مێژووی هەیە، من هەمیشە رەخنەم لەخۆم گرتووەو ئەمەش لە پاڵنانە بۆ باشتربوون”.
لە بەردەوامی قسەکانی وتی:” هەست بە پشتگیری لە لایەن سەرۆک و یاریزانەکانم دەکەم، تا مردن لەگەڵ یاریزانەکانی تیپەکەم، هەست ناکەم کە من راهێنەرم و ئەوان یاریزان، من راهێنەرم و پێکەوە هەوڵ دەدەین شتەکان ئەنجام بدەین، سەبارەت بە داهاتووم، وەکوو وەرزی رابردوو نکۆڵی لێ ناکەم، قۆناغی یەکەم هیچ شتێک ناگۆڕێت، ئەوەی دەمەوێت بیکەم کاری خۆمەو هەموو شتێکی بۆ دەکەم”.
لە کۆتایدا وتی:” رەخنەگرتن ئاساییە، کاتێک هەڵە دەکەیت،شتە لۆژیکیەکە ئەوەیە ئێمە دەمانەوێت شتەکان بگۆڕین، هەمیشە بەمشێوەیە بووەو مێژووش ناگۆڕێت،رەخنە وام لێناکات بگۆڕێم، وام لێدەکات ئەو باوەڕە بگۆم کە دەبێت شتەکان بگۆڕین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
42 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
42 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









