میهڤان سه‌عید: ده‌سته‌ڵاتدارانى بادینان و حكومه‌تى هه‌رێم ره‌خنه و فشارى رێكخراوه‌كانیان به‌لاوه گرنگ نییه

مێهڤان سه‌عید، براى یه‌كێك له چالاكوانه بێسهروشوێنكراوهكانى بادینان | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
براى یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كانى بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت: هيچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر براكه‌م نییه له‌وه‌ته‌ى رفێنراوه، ده‌شڵێت: “به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه”.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له ناوچه‌ى بادینان هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیر كردنى چالاكوان و رۆژنامه‌نووسان ده‌ستیپێكرد، له ئه‌نجامدا هه‌ریه‌كه له گوهدارى زێبارى، ئه‌یاز كه‌ره‌م، شڤان سه‌عدی ده‌ستگیر كرا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ده‌ستگیر كردنى رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانى له شارى دهۆك.
میهڤان سەعید، برای شڤان سەعید له‌وباره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “لەساتی دەستگیرکردنی براکەمانهوه تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریمان لەسەر شوێن و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نییە، تەنیا ئەوەندە دەزانین ئۆتۆمبێلەکان ژمارەیان هەولێر بووە کەسەکانیش بەجلی مەدەنییهوهبوون و کڵاویان لەسەر بووە له‌به‌ر ئه‌وه نهناسراونەوه، پەیوەندیمان بەهه‌ر شوێنێكه‌وه کردووە دەڵێن لێرە نییە”.
وتیشی: “پۆلیسی دهۆک پێى وتین: ئەوانە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون، بەڵام ئەمە دوورە لە راستییه‌وه، چونکە هیچ فەرمانێکی دادوەریان پێنەبووە لەنێو جێگاى خەو براكه‌میان دەستگیركرد، ئەمەی بەرامبەر براکەم کراوە، کارێکی دڕندانەیە و ژیانی براکەمان لەئەستۆی هێزە ئەمنییه‌کانی سنووری بادینانە، بۆیە داواکارین لە رێکخراوە ناوخۆی و بیانیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بکەن بۆ ئازادکردنی براکەم”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سەرباری رەخنە و فشاری ناوخۆیی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە دەستگیركردن و هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووس و چالاكوانان، بەڵام حكومەتی هەرێم و دەستەڵاتدارانی بادینان گوێ بە فشارەكان نادەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









