ڕێزان شێخ دلێر: حزبه سیاسییهكان له ههڵبژاردندا دهنگ بۆ كاندیده پیاوهكان كۆدهكهنهوه

ڕێزان شێخ دلێر، راوێژكارى مهكتهبى سیاسى یهكێتیى نیشتمانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقدا گەرەنتی ئەوە كراوە %25 ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژنان دەبن، بەڵام ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی حزبەكان لەبری ئەوەی دەنگ بۆ ژنان كۆبكەنەوە بۆ پیاوانی كۆبكهنهوه.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی كێشە و گرفت لەنێوان كوتلە سیاسییەكانی عێراق بەردەوامی هەبوو لەسەر شێوازی دابەشكردنی بازنەكان، لەسەر ئەوە رێككەوتن كە كۆتای ژنان بكرێتە پێوەر بۆ دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن هەر شارێك چەند بازنەی هەڵبژاردنی هەیە دەبێت ئەوەندە ژن كاندید بن، بە نمونە پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە و دەبێت پێنج كۆتای ژنی هەبێت، لهبهر ئهوه كراوە بە پێنج بازنەی هەڵبژاردن”.
وتیشى: “بەپێی یاسا دەبێت لە %25 ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژنان پێكبێن، ئەمە بۆ هەڵبژاردەكانی داهاتوو گەرەنتی ئەوە كراوە كە ژنان لە 100 كورسی 25 كورسی بەدەست دەهێنن، بۆیە ئەمە وادەكات كە حزبە سیاسیەكان زۆر بیریان بەلای ژنانەوە نەبێت بۆ ئەوەی دەنگی بۆ كۆبكەنەوە، بەڵكو لە خەمی پیاوەكاندا دەبن بۆ كۆكردنەوەی دەنگ چونكە ئەوە دەزانن كە ژنەكان گەرەنتی كراون بچنە پەرلەمان”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لەم خولەی پەرلەمان 86 پەرلەمانتاری ژنمان هەیە، لە كاتێكدا بە گوێرەی رێژەی %25 دەبوو 83 پەرلەمانتاری ژن بن، هاوكات 18 ژنی پەرلەمانتار بەدەنگی خۆمان هاتوینەتە پەرلەمان، بەڵام دواجار لەسەر كۆتای ژنان هەژماركراوین، بۆیە پێشبینی ناكەم كە بۆ خولی داهاتوو كورسییەكانی ژنان لە 83 كورسی زیاتر بكات، چونكە حزبە سیاسیەكان هەوڵی كۆكردنەوەی دەنگ بۆ پیاوەكان دەدەن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









