
دوكانێكى فرۆشتنى زێڕ له سلێمانى/ فۆتۆ: SNN
SNN
پسپۆڕێكى بوارى ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت: نرخى زێڕ زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت: “كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر بارى دارایی هاووڵاتییانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دروستده‌كات”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گه‌یشته هەزار و901 دۆلار، نرخی یەک گرامیش گه‌یشته 61 دۆلار و 13 سەنت، هاوكات نرخى یەک کیلۆگرام زێڕ گه‌یشته 61 هەزار و 142 دۆلار.
بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیەیه:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 287 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 327 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 340 ھەزار دینارە
ماوه‌ى دوو رۆژه نرخى زێڕ له بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیووه، له‌و باره‌یه‌وه بیلال ڕەئوف، پسپۆڕی بوارى ئابووری به SNNى راگه‌یاند: “بەرزبونەوەی نرخی زێڕ بابه‌تێكى جیهانییە، ئه‌مه‌ش بەهۆی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا، کورتهێنانی بودجەی وڵاتان و زیادبوونی خەرجی ناوەندە جیهانییەکانهوهیه”.
وتیشى: “پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ده‌كه‌ین، چونكه هه‌موو پاڵنه‌ره‌كانى زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى له جیهاندا كاران”.
ئەو پسپۆڕە له‌باره‌ى پێشبینییه ئابوورییه‌كان بۆ زیاتر به‌رزبوونه‌وه نرخى زێڕ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی یەک ئۆنسە بۆ دوو هەزار و 300 دۆلار پێشبینی کراوە، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر جیهان به‌گشتى و هاووڵاتییانی ڕۆژههڵاتىی ناوەڕاست به‌تایبه‌تى دروستدەکات، چونكه له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گەنجان لە کاتی هاوسەرگیریدا زێڕ دەکڕن”.
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه له‌باره‌ى سووده‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “یه‌كێك له سووده‌كانى بەرزبوونەوی نرخى زێڕ لەداهاتوودا ئەوەیە کە هاووڵاتییان ئێستا زێڕ بکڕن و لەکاتی گونجاو‌دا بیفڕۆشنەوە قازان دەکەن، ئەو هاووڵاتییانەشی كە جاری رابردوو سوودمەند نەبوون لە فرۆشتنی زێڕەکانیان دەتوانن ئەم جارە سوودمەند بن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









