“حکومەتی عێراق ناتوانێت دۆسیەی ئێزیدییەکان بە جینۆساید بناسێت”

کیژێکی ئێزیدی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و باس لە جینۆسایدی ئێزیدییەكان بكات، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی عێراق ئەندام نییە لە ڕێككەوتنەکەی ڕۆما، ناتواندرێت دۆسیەكەیان بە جینۆساید بناسرێت.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: زۆر گرنگە كە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر پرسی جینۆسایدی ئێزدییەكان گفتوگۆدەكات، بە تایبەت قوربانیانی گوندی (كۆجۆ) كە بە هەزارانیان لێ شەهید و زیندەبەچاڵكران بەجۆرێك لە كۆی هەزار و 700 كەس هەزار و 11 كەس شەهید كران و ئەوانی دیكەش بێسەروشێنكراون، بۆیە ئەوەی ڕوویدا كارەساتێكی دژ بە مرۆڤایەتی بوو لە شەنگال و دەوروبەری لەسەر دەستی داعش ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك گوندی كۆجۆ كەوتە دەست داعش جینۆسایدێك ڕوویدا كە پێویست بە بوونی بەڵگە ناكات، بۆیە ئەمڕۆش كە لەپەرلەمان گفتوگۆی ئەو بابەتە دەكرێت زۆر گرنگە بڕیارێك بدرێت لەبارەی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەوانەی كە شەهید كران و بێسەروشوێنكران، هاوكات زۆریش گرنگە كە ئەمە ببێتە پاڵنەرێك كە عێراق ببێتە ئەندام لە ڕێككەوتنامەی (ڕۆما) تایبەت بە ڕێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی جینۆساید و قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی جینۆساید كە ئێستا عێراق ئەندام نییە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی عێراق ئەندام نییە لە ڕێككەوتنامەی ڕۆما، گرفت لەبەردەم پەرلەمان دروستدەكات بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بە جینۆساید بناسێنێت و قەرەبووی قوربانیەكان بكاتەوە، بۆیە زۆر گرنگە كە حكومەتی هەرێم خاوەنداری لە ئێزیدییەكان بكات بە ئەركی خۆی بزانێت كاری جدی بكات بۆ قەرەبووكردنەوەیان، چونكە شەنگال بەشێكە لە خاكی كوردستان.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









