وێنه: كچانی نیشانە شكاندنی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی لە به‌غدا ئەنجامی گەورە بە دەست دەهێنن

کچانی نیشانە شکاندنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری به‌غدا كۆتایی هات بهكێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتیی نیشانە شكاندنی كوڕان و كچانی عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش دوای هه‌شت ساڵ دابڕان توانی ئاست به‌رزی و گه‌وره‌یی خۆیان پیشانی یانه‌كانی عێراق بدات و لە ببێتە پاڵەوان.
به به‌شداری 24 یانه‌ی كوڕان و كچان بۆ هه‌ردوو جۆری تفه‌نگ و ده‌مانچه پاڵه‌وانێتیی نیشانە شكاندنی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامدرا و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای هه‌شت ساڵ دابڕان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق، توانی به‌غدا بهه‌ژێنێت و ئه‌نجامی مێژووی به‌ده‌ست بێنێت.
شۆڕش محه‌مه‌د راهێنه‌ری نیشانە شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه گه‌ورانه رایگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا جارێكی‌تر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی ئاستبه‌رزی خۆی پیشانی سه‌رجه‌م یانه‌كانی عێراق بداته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی تیپ و تاكی كچان نازناوی عێراق بۆ هه‌ردوو جۆری تفه‌نگ و ده‌مانچه به‌ده‌ست بهێنێت”.
وتیشی:” دوای ته‌واوبوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كێتیی نیشانە شكاندنی عێراق، 3 یاریزان ده‌ستنیشان کران بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق کە ئاڤا عه‌تا یاریزانی یانه‌كه‌مان دوای كۆكردنه‌وه‌ی 562خال له یاری تفه‌نگ توانی ببێته یه‌كه‌م یاریزانی بانگهێشتكراو بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، هه‌روه‌ها دیانا سیروان یاریزانی یانه‌كه‌مان توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 525خاڵ پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنێت و ببێته یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق”.
راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” له یاری دهمانجهش راز كامه‌ران توانی ببێته یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای كۆكردنه‌وه‌ی 508خاڵ وه‌ك سێیه‌م یاریزانی یانه‌كه‌مان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا”.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كێكه له یانه ئاستهرز و به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه توانیویه‌تی له زۆربه‌ی یارییه جیاوازه‌كان مێژوویه‌كی گه‌وره بۆ خۆی بنوسێیتهوه و چه‌ندین یاریزانیشی له یارییه جۆراو جۆره‌كان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكرێن و چه‌ندین مه‌دالیای جۆراو جۆریش به‌ده‌ست بێنن.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









