وەزیری پلاندانان بۆ SNN: تاوتوێى دامهزراندنى فهرمانبهر بۆ فهرمانگهكانى ههڵهبجه دهكهین

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت: وەك پێویست نەتوانراوە پرۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام بدرێت و پێویستییەكی زۆری بە دامەزراندن هەیە، بۆیە وەك وەزارەتی پلاندانان دەمانەوێت چیمان بۆ هەولێر و سلێمانی كردووە بۆ پارێزگای هەڵەبجەشی بكەین.
د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم بە SNNى راگەیاند: “پارێزگای هەڵەبجە پێویستییەكی زۆری بە هاوكاری هەیە لە هەموو رووەكانەوە بە تایبەت دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ دامودەزگاكانی، بۆ ئەو مەبەستەش لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە تایبەت بۆ ئەو پرسانەی پەیوەستن بە كێشە و گرفتەكانی هەڵەبجەوە بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی شاری هەڵەبجە دەكەن و پرسی گواستنەوە و دامەزراندنی فەرمانبەران تاوتوێ دەكرێت لەگەڵ ئیدارەی شارەكە”.
وتیشى: “وەك وەزارەتی پلاندانان دەمانەوێت چی بۆ شارەكانی هەولێر و سلێمانی كراوە بۆ هەڵەبجەشی ئەنجام بدەین، چونكە هەڵەبجە ناسنامەی گەلی كوردە و خزمەتكردنی هیچ منەتێكی تێدا نییە، بەڵام چانسی هەڵەبجە وەهابوو كاتێك كرایە پارێزگا چەندین قەیرانی دارایی و ئابووری و سیاسی بەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گرت و نەتواندرا وەك پێویست خزمەت بە خەڵكی ئەم پارێزگایە بكرێت”.
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق هەماهەنگیمان كردووە كە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجەدا بكرێت و داوامان لێكردووە كە لە سندوقی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی پشكی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆی دیاریبكرێت بەڵێنی ئەوەشمان وەرگرتووە، لە پارەی ئەو سندوقە چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە ئەنجام بدرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








