“ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌م مانگه لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیاتر بێت له 21%”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا دەستبە دابەشكردنی مووچەى مانگى تشرینى یه‌كه‌م دەكەن، بەڵام به‌رپرسێكی ئه‌و وەزارەتە ئاشكرایدەكات: ئەگەر بەغداش 320 ملیار دینارەكە بنێرێت ئەوا دابەشكردنی مووچە هەر دوادەكەوێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه به لێبڕینى زیاتره‌وه دابه‌شبكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند: “لە ئێستادا حكومەتی هەرێم دەستی بە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا دەستبە دابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام وەزارەتی دارایی نایەوێت لەگەڵ ناردنی 320 ملیاردینارەكە دەستبە دابەشكردنی مووچە بكات، چونكە ئەو داهاتەی كە لەم مانگەدا كۆمانكردووەتەوە %50 ی كەمترە لەو داهاتەی كە حكومەت بۆ مووچەی مانگی ئەیلول كۆیكردبوویەوە، هه‌روه‌ها مانگی پێشوو نزیكەی 60 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەدا تێپەڕبوو كه مووچە دابەشكرا، ئەوەش وایكرد حكومەت بتوانێت زیاتر لە 550 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ كۆبكاتەوە”.
وتیشى: “لەگەڵ ئەوەی بە گوێرەی یاسا چەند رۆژێكی كەم ماوە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، بەڵام تا ئێستا داوامان لە گەنجینە و یەكە ژمێریارییەكان نەكردووە كە لیستی مووچەی مانگی تشرینى یه‌كه‌م ئامادە بكەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هێشتا حكومەتی عێراقی دەستیبە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەكردووە و دواتر 320 ملیار دینارەكەشی نەناردووە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، “لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش دوادەكەوێت، لەهەمان كاتیش‌دا بە لێبڕینی زیاترەوە دابەشدەكرێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه لە سەروو %21 وە بێت، چونكە بە وتەی ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی ئێمه بە گوێرەی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەكەین، بۆیە داهاتی كۆكراوەی ئەم مانگە زۆر كەمیكردووە، له‌به‌ر ئه‌وه لەگەڵ 320 ملیار دینارەكەی بەغداش لەوانە بتوانین بە لێبڕنی زیاتر لە %21 مووچە دابەشبكەین”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “هه‌تاوه‌كو كاتى دابه‌شكردنى مووچه زیاتر دوابكه‌وێت، وه‌زاره‌تى دارایی كاتى زۆرتری له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داهات، به‌هۆى ئه‌وه‌شى له ئێستادا مانگه‌كانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هاوتاى عێراق كراون، ناتوانرێت ئه‌و كاته‌ى كه مانگى پێشوو له‌به‌رده‌ستدا هه‌بووه ئه‌م مانگه‌ش وابێت، بۆیه كێشه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ دروستده‌بێت و ناتوانرێت داهاتى پێویست كۆبكرێته‌وه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








