ئامادە نەبوونی سەرۆكی حكومەت لە پەرلەمان یەكلا بووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆكی حكومەت ناچێتە دانیشتنەکەوە بۆ پرساندن و وەڵامەكانی لە رێگەی نووسراوێكەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.
د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو بەرنامەی كارەی كە بەدەستمان گەیشتووە ڕۆژی سێشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت كە لە كۆتا بڕگەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا ئاماژە بەوە كراوە گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەكرێت بە بێ ئامادەبوونی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە داوامان كردووە كە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان ببن و ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ خۆیاندا بكەین، نەك گفتوگۆی وەڵامەكانیان كە بەنوسراو بۆیان ناردووین، بۆیە پێویستە سەرۆكی حكومەت ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان بێت، چونكە ناكرێت گفتوگۆی بابەتێك بكەین پەیوەست بە كەسێك ئەو كەسە خۆی ئامادە نەبێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە جێگەی قەبوڵكردن نییە و ڕازی نابین بەوجۆرە بەڕێوەچوونەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە بابەتی پرساندن، بۆیە هەڵوێستی خۆمان دەبێت و هەڵوێستەكەشمان لەناو كۆبوونەوەی پەرلەمان یاخود دوای كۆبوونەوەكە ڕادەگەیەنین.
پێشتر 23 ئەندامی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردبوو بە مەبەستی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، پێش ناردنی یاداشتی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەت ئامادەی دانیشتنێكی پەرلەمان بوون و وەڵامی پەرلەمانتارانیان لەبارەی چەند پرسێكەوە دایەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









