پزیشکە ناودارەکەی کۆشکی سپی: لە کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ پێکوتەی کۆرۆنا بەردەستدەبێت

ئەنتۆنیۆ فاوچی
SNN
گەورە پسپۆری نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا دەڵێت: “یەکەم پێکوتە دژی کۆرۆنا لە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵ بەردەستدەبێت، دەشڵێت: “جارێ لەسەر کەس تاقی ناکەینەوە”.
ئەنتۆنیۆ فاوچی پزیشکە ناودارەکەی کۆشکی سپی ئەمڕۆ یەکشەممە بە BBC وتووە: “لە سەروبەندی ئەوەداین بزانین سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ پێکوتەی کۆرۆنا بەتەواویی ئامادە دەبێت”.
وتیشی: “گەر خەڵک وا بزانێت ئێمە یەکسەر لەسەر نەخۆش تاقیدەکەینەوە، ئەوە هەڵەن، چونکە دەست بەو کارە ناکەین تا نەگەینە چارەگی سێیەمی ساڵی داهاتوو”.
رۆژی هەینی رابردووش فاوچی رایگەیاند “کە پێویستە بەستنی ماسک بکرێتە زۆرەملێ، ئەویش پاش ئەوەی 80 هەزار تووشبوو لە یەک رۆژدا لە ئەمریکا دەستنیشانکرا”.
بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەکان راشیگەیاند، ئەو ئامادەیە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا ڤاکسینەکە بەکاربێنێت ئەگەر بەردەستبێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









