
وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
بۆ پێشخستنی ئابووری و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و گواستنەوەی ئەزمونی وڵاتانی سەرکەوتوو، قوباد تاڵەبانی گەورە ئابووری ناسێكی جیهانی بانگهێشتی هەرێم دەكات.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر تۆماش سێدلاچێک گەورە ئابووریناسی جیهانی و کۆماری چیک کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستانیان کرد.
قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە 25 تشرینی یەكەمی 2020 پێشوازیی لە گەورە ئابووریناسی جیهانی و كۆماری چیك تۆماش سێدلاچێک کرد كە لەسەر بانگهێشتی جێگری سەرۆكوەزیران بۆ راوێژی ئابووری و ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیدار و چالاكی هاتووەتە هەرێمی كوردستان.
بەپێی هەواڵێکی سایتی رەسمیی حکومەتی هەرێم، سەردانی ئەم ئابووریناسە كە خاوەنی چەند خەڵاتی نێودەوڵەتییە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک بووە و ئامانجی سەردانەکەشی پێشكەشكردنی ڕاوێژە بە هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنییەتی فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و پەرەپێدانی ئابووری و دووركەوتنەوەیە لە پشتبەستن بە نەوت وەك تاکە سەرچاوەی بودجە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران دۆخی ئابووری هەرێم و پلان و ئامانجەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ پێشخستنی ئابووری و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی بۆ تۆماش سێدلاچێک روونکردەوە و بە گرنگییەوە باسی سوودوەرگرتن لە ئەزمونی کۆماری چیکی کرد کە لەڕووی بووژانەوە و پەرەپێدانی ئابوورییەوە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەش کردووە.
لەلای خۆشیەوە تۆماش سێدلاچێک ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەخشینی بەرچاوڕوونی بە حکومەتی هەرێم بۆ چۆنییەتی گواستنەوەی ئەزموونی کۆماری چیک و وڵاتانی هاوشێوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوە رزگاری بێت.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت دایە بۆ چۆنییەتی گواستنەوەی ئەزمونی وڵاتانی سەرکەوتوو کە هەر لەم چوارچێوەیەشدا لەگەڵ چەندین وڵات لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی ئەم وڵاتانە لەڕووی کشتوکاڵ و حکومەتی ئەلکترۆنی و چەندین بواری دیکەی حکومڕانییەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









