
یانەی قووە جەوییە
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
سه‌میر كازم جێگری سه‌رۆكی ده‌ه‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ی عێراقی ئاشكرایكرد كهیانهكه به قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره تێده‌په‌رێت به شێوه‌یه‌كی خێرا چاره‌سه‌ر ناكرێت ، چونكه ئیداره‌کە نوێیه و ئه‌و قه‌یرانه داراییه گشتییه كه وڵات تێدا تێپه‌رده‌بێت کاریگەری لەسەر یانەکە دەبێت .
كازم له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ئیداره نوێیه‌كه کاتێک یانه‌كه‌ی وه‌رگرت، حساب بانکی سفر بووەو قه‌رزی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆدایه، یانه‌كه دواكه‌وتووه له پێدانی شایسته‌ی یاریزانان و ستافی راهێنانی یانه‌كه “.
كازم روونیكرده‌وه:” له مانگی ئابی رابردووەوە تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌هاتووەته خه‌زێنه‌ی یانه‌كه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد سه‌رجه‌م داهاتی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ده‌ڕوات كه ئه‌وه‌ی به خشتهكراوه نزیكه‌ی ملیارێك و 200 ملیۆن دیناره و ئه‌وه‌ی بە خشته نه‌كراوه 800 ملیۆنە و كۆی قه‌رزه‌كان ده‌گاته 2 ملیار دینار‌و ئیداره به هه‌موو توانایهكیەوه هه‌وڵ ده‌دات تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو ئه‌و قه‌رزانه داپۆشێت “.
هه‌روه‌ها وتی:” هه‌موو یاریزانانی تیپه‌كه و ستافی هونه‌ری به گشتی تێگه‌یشتوون كه ئه‌و قه‌یرانه به‌هێزه وئه‌و دۆخه ناخۆشه كه یانه‌كه تیایدا تیپه‌ڕ ده‌بێت و له میانه‌ی هاوكارییان ئه‌م ناخۆشییه تێدەپەڕێنرێت “.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئیداره‌ی یانه‌كه درێغی نه‌كردووه له دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ تیپی تۆپی پێ بۆ ده‌ركه‌وتن به وێنه‌یه‌ك شایسته‌ی ناو و پێگه و میژووه گه‌وره‌كه‌ی یانه‌كه بێت “.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









