هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەتەواوی پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەبین

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN-هەڵکەوت سەروەت
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی بەتەواوی پابەندی بڕیارەکانی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆ دەبن.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بە بڕیاری غەرامەکردنی ئەو کەسانەی لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک نابەستن یاخود ئاهەنگ دەگێڕن و پرسە دادەنێن و دەچن بۆ سەرقەبران، بە SNNی راگەیاند، کە ئەو بڕیارانە وەکو خۆیان جێبەجێ دەکرێن.
لە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون، د.هەڤاڵ رایگەیاند: “تەنیا چارەسەری کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزییە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ د.خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاندبوو: ئەگەر خۆپارێزی نەکرێت ئەوا پێشبینی دەکرێت لەسەدا 60ی هاووڵاتییان تووشی کۆرۆنابن.
دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، لەنێویشیاندا ناچارکردنی سەردانیکەرانی مۆڵ و چێشتخانەکان بە پۆشینی ماسک، سزاشی بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە لە شوێنە گشتییەکاندا ماسک نابەستن یاخود ئاهەنگ و پرسە ئەنجامدەدەن و دەبنەهۆی دروستکردنی قەرەباڵغی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









