چۆن پەتای وەرزیی (هەڵامەت) و (کۆرۆنا) لە یەک جیا دەكرێنەوە؟

پەتای وەرزی و ڤایرۆسی کۆرۆنا
SNN- بریار محەمەد
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز، پەتای وەرزیش دەستپێدەكات و ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە هاووڵاتییان بەهۆی نزیكیی نیشانەكانی پەتای وەزری و كۆرۆناوە ناتوانن نەخۆشییەكەیان لە یەكتری جیا بكەنەوە، پزیشکێکی پسپۆڕیش بەودری نیشانەكانی هەردوو پەتاكە لە یكتری جیادەكاتەوە .
د. زانا دزەیی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو لە شاری هەولێر بەمشێوەیەی خوارەوە بەراورد لە نێوان نیشانەكانی پەتای وەرزی و ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات .
بوونی تایەكی زۆری بەردەوام، كۆكەیەكی وشك كە زیاتر بە ھەناسە ھەڵمژین و لە كاتی قسەكردن بێت، ھەناسەتەنگیی، ئێش و ئازارێكی زۆری ماسولكەكان، سەرئێشەیەكی تووند، نەمانی تەواوەتیی ھەستی بۆن و تامكردن، بێ ھێزییەكی زۆر، ئێڵنج و سكچوون، زیاتر دەلالەت لەوە دەكەن نەخۆش تووشبووی كۆڤید-19 (کۆرۆنا)یە.
كڕانەوەیەكی كەمی قورگ، لوت گیران یان ئاوكردنی لوت، نەرمە تایەكی كەم، سەرئێشەیەكی كەم، پژمین، كەم بوونەوەیەكی تا ڕادەیەك ئاسایی ھەستی بۆن كردن، تۆزێك ھەستكردن بە ماندوێتیی، ئەمانەش بەیەكەوە دەلالەتن لە تووشبوون بە ھەڵامەت.
بە وتەی ئەو پزیشکە، بەشێك لە نەخۆشانی كۆڤید-19 دەشێ لە سەرەتادا نیشانەكانیان وەك ھەڵامەت بێت، بۆیە ئامۆژگاریی ئەو كەسانە دەكات كە تەمەنیان ھەڵكشاوە یان نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە یان بەركەوتەی نزیكی تووشبووی کۆرۆنان، سەردانی پزیشك بكەن بۆ ئەوەی حاڵەتەكەیان بەتەواویی دەستنیشانبكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









