پۆگبا وەڵامی ماکرۆن دەداتەوەو دەیەوێت چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا نەکات

پۆل پۆگبا
SNN Sport
پۆل پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەریونایتد، لەوانەیە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا چیتر یاری نەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی لێدوانەکانی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دژی ئاینی ئیسلام.
ماکرۆن لە رۆژانی رابردوو لێدوانی دژ بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوەو ئەوەش لە لایەن موسوڵمانان کاردانەوەی لێکەوتەوەو نیگەرانبوون بەرامبەر بە لێدوانەکانی.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامە بە ناوبانگەکانی ئەوروپا، لەوانەیە پۆگبا لە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا یاری نەکاتەوە،ئەمەش دوای ئەوەی ئەم ئەستێرەیە لێدوانەکانی ماکرۆنی بە سوکایەتیکردن بە خۆی و موسوڵمانان داناوەو وتوویەتی:” ئاینی ئیسلام دووەم ئاینە لە وڵاتی فەرەنسا نابێت سوکایەتی پێبکرێت”.
رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی لەسەر گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەی مانچستەریونایتد دەڵێت:” پۆگبا بڕیاریداوە واز لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بهێنێت،ئەمەش بەهۆی سوکایەتیکردنی ماکرۆن و حکومەتەکەی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام،ئەم یاریزانە هەستی بەوە کردووە سوکایەتی پێکراوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئیستا یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا وەڵامی ئەستێرە تەمەن 27 ساڵەکەی نەداوەتەوەو هیچ بەیاننامەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.
پۆگبا لە فەرەنسا لە دایکبووە، بە رەگەز خەڵکی وڵاتی غینیایە لە کیشوەری ئەفریقا، هەڵگری دینی ئیسلامە، پیشتر چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە لە مەککەی سعودیە بووە بۆ بە جێهێنانی فەریزەی حەج و ئەنجامدانی گەشتی عەمرە.
Paul Pogba ‘quits’ playing for France over President Macron’s comments on ‘Islamist terrorism’ https://t.co/VFWodXKLmU pic.twitter.com/wQrquJrbjK
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) October 25, 2020
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









