گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 27/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (27/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گفتوگۆی نێوان مارتینێزی ناوبژیوانی یاریەکەو یاریدەدەرەکەی ئاشکرا دەبێت
- یاریدەدەری ناوبژیوان:” سەرەتا رامۆس درێسەکەی لینگلێتی راکێشا پێش ئەوەی ئەو درێسەکەی رامۆس رابکێشێت”.
- مۆنوێرا ئامۆژگاری یاریدەدەرەکەی پشتگوێ خستووە بۆ پێدانی سزا بە یانەی ریاڵ مەدرید.
- یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە سکاڵا تۆماربکات.
- بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت هیچ شتێک نیە بۆ ئەوەی واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

سپۆرت:
- بارتۆمیۆ بەرگری دەکات.
- بارتۆمیۆ:” هەرگیز بیرم لە وازهێنان نەکردووەتەوە”.
- “ئێستا کاتێکی خراپە بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵم و بیدەمە دەستی ئیدارەیەکی کاتی”.
- “بڕیاری مانەوەی میسی باشترین بڕیارە بۆ یانەکە و داهاتووی”.
- یانەی بەرشەلۆنە بە دوو بەرگریکارەوە سەردانی تۆرینۆ دەکات بۆ یاری یۆڤانتۆس.
- یاریدەدەری ناوبژیوانی کلاسیکۆ مۆنوێرا بوونی هەڵە لە لایەن رامۆسەوە ئاگادار دەکاتەوە بەرامبەر بە لینگلێت.
- یانەی بەرشەلۆنە لێکۆڵینەوە لە تۆماری دەنگی نێوان هەردوو ناوبژیوانەکە دەکات و سکاڵا لە رابیتەی لالیگا لەسەر ڤار تۆمار دەکات.

مارکا:
- یاری کۆتایی دوای لوتکەی چێژ و بردنەوەی یاری کلاسیکۆ.
- یانەی ریاڵ مەدرید داوای بردنەوەی لێ دەکرێت ئەمشەو بەرامبەر بە مونشنگلادباخ دوای دۆڕانەکەی شاختار.
- بردنەوەی یاری کلاسیکۆ متمانەی لای زیدان زیاتر کردووە لە پێش گەشتەکەیان بۆ ئەڵمانیا.
- بارتۆمیۆ واز لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە ناهێنێت.
- دەبێت ئەمشەو یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە یانەی سالزبۆرگ بباتەوەو شکستەکەی بایرن میونخ تێپەڕێنێت.

ئاس:
- لەگەڵ هازارد و بە بێ پشووی پێویست.
- بەلجیکیەکە ئەمشەو بەرامبەر بە بروسیا مونشن گلادباخ چەند خولەکێک یاری دەکات، ئەمەش دوای 7ی ئابی رابردوو.
- هازارد لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە 243 رۆژ دوورکەوتۆتەوە.
- لوکاس ڤازکوێز یاریزانی لای هێڵی بەرگری دەبێت دژی مونشنگلادباخ، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی کارڤاخال و ناچۆ.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









