
ژن و پیاوێکی کاکەیی
SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی رێكخراوی متیرا بۆ پەرەپێدان و رۆشنبیری ئاینی یارسانی ئاشكرایدەكات “لە ئێستادا ژیانی كاكەییەكان لە سنووری ناوچە كێشە لەسەرەكان لە ژێر مەترسیدایە و لە ساڵی 2003 تاوەكو ئێستاش 130 كاكەیی لە عێراق بەهۆی گرژییەكانەوە گیانیانلەدەستداوە .
رەجەب حاسی كاكەیی، سەرۆكی رێكخراوی متیرا بۆ پەرەپێدان و رۆشنبیری ئاینی یارسانی بە SNNی راگەیاند “بەهۆی زۆر بوونی ئاڵۆزییەكان بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای كەركوك و داقوق ژیانی كاكەییەكان كەوتۆتە بەر مەترسی، سەرباری ئەو مەترسییانەش گومانێک لای كاكەییەكان دروستبووە کە ئایا داعش بوونی هەیە دەزگا هەواڵگرییەكانی عێراق چییانكردووە بۆ لە ناوبردنیان یان هاوپەیمانان چییانكردووە بۆ هێزە عێراقییەكان بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخە؟ چونكە رەنگە بەهۆی ئاڵوگۆڕی كەشوهەوا هێرشەكانی داعشیش لەو
سنوورانە زیاتر ببنەوە، بۆیە كاكەییەكان بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان” .
وتیشی: “لە دوای ساڵی 2003 تاوەكو ئێستا 130 كاكەیی بەهۆی هێرش و پەلاماری گروپە چەكدارەكان ژیانیان لە دەستداوە و زۆترینیان لە سنووری پارێزگای موسڵن كە ژماریان 70 كەسە و لەدوای ئەوێش سنووری خانەقینە کە 26 كەسن لە بەغدایش 3 كەس بوون و 31
كەسەكەی دیكەش لە سنوورەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان گیانیانلەدەستداوە” .
ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی دروستبووونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان هێرش و پەلامارەكان بۆ سەر پێكهاتەكان زیاتر بۆتەوە بە تایبەتیش پێكهاتەی كاكەییەكان، بۆیە كاكەییەكان داوا لە حكومەتی هەرێم و عێراق دەكەن رێكکەوتن ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەو بۆشاییە ئەمنییەی هەیە، پڕ بكەنەوە و مەترسییەكان بۆ سەر پێكهاتەكان كەمتر بێتەوە” .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









