
لۆگۆی بزوتنەوەی ئیسلامی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە شورا و مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی بڕیاریاندابوو كە 1/11/2020 لە شاری هەولێر كۆنگرەی 12ی حزبەكەیان ببەستن و ڕابەرێكی گشتی نوێ بۆ حزبەكەیان هەڵبژێرن، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاردرا بەستنی كۆنگرە بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.
عەلی حاجی زەڵمی، ئەندامی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی مەكتەبی سیاسی و شورای بزوتنەوەی بڕیارماندا بوو كە 1/11/2020 كۆنگرەی 12ی بزوتنەوەی ئیسلامی لەشاری هەولێر بەڕێوە ببەین، بەڵام ئەوكات كە بڕیاری بەستنی كۆنگرەماندا بەم جۆرەی ئێستا دۆخی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەربڵاو نەبوو، هاوكات دوێنێش كە ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی شاری هەولێر بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هەموو جۆرە كۆبونەوەیەك، ئێمەش وەك پابەندییەك بە ڕێنماییە تەندروستییەكان بە پێویستمانزانی بەستنی كۆنگرە دوابخەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆنگرەكەمان بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە، چونكە نازانین كەی دۆخی كۆرۆنا باش دەبێت، بەڵام لە هەمانكاتیشدا لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرە لە پەیوەندی و هەماهەنگیدا دەبین بۆ ئەوەی بتوانین كە شێواز و ڕێكارێكی دیكە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەكەمان بدۆزینەوە، بەڵام جارێ نازانین چ شێوازێك بڕیاری لێوە دەدرێت.
ئەو ئەندامەی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نزیكەی 50 تا 100 ئەندامی كۆنگرەی بزوتنەوە تووشی كۆرۆنا بوون كە دەكاتە نیوەی سەرجەم ئەندامانی كۆنگرە، بۆیە ناكرێت ئەندامێكی كۆنگرە تووشی كۆرۆنا بووبێت و بەشداری كۆنگرەش بكات، هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی كە نەتوانین لەو وادەیەی دیاریمانكردووە كۆنگرەی 12ی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەنجامبدەین.
بەر لە چەند ڕۆژێك (ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز) سەركردەی دیاری ئەو بزوتنەوەیە بۆ SNN ئەوەی ئاشكراكرد كە دەیانەوێت كۆنگرەی بزوتنەوە بۆ ماوەی چەند مانگێك دوابخەن و دەشیانەوێت لەگەڵ یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان پەیوەندییەكی بەهێز دروستبكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









