
سنفوز بالمباريات وننجز الأمور بالتأكيد ".
SNN Sport
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی مونشنگلادباخی ئەڵمانی و لە ئەنجامدا 2-2 یەکسانبوون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یەکسانبوونی یانەکەی کرد.
زیدان وتی:”ئەنجامی یاریەکە کەسایەتی یانەکەی دەرخست،ئێمە بە دوای کردار و درامادا ناگەڕێین، لە دۆخێکداین وەکوو وەرزی رابردوو،یاریکردن بەمشێوەیە شتەکان قورس دەکات بەڵام کاردانەوەمان زۆر باش بوو، ئەوەش گرنگترین شت بوو،هەموو یاریزانەکان دەیانزانی دەتوانین یەکسان بین یان براوە بین، بە دڵنیاییەوە دەبێت شانازی بە یاریزانەکانەوە بکەین و شایەنی یەکسانبوون بووین و تۆمارکردنی دوو گۆڵ کەسایەتی یانەکەی دەرخست”.
دواتر وتی:” دڵخۆشم بە کاری یاریزانەکانم، متمانەم هەیە ئەم قۆناغەی خولەکە تێپەڕێنین، ئێمە هەمووکات بردنەوەمان دەوێت، یاری ئەمڕۆ باش بوو،یاریکردن بەمشێوەیە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین و هەموو شتێک تەواو دەکەین”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









