
کەرکوک
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له شارى كه‌ركووك فرۆشتنی موڵك و ماڵ له لایه‌ن هاووڵاتیانى كورده‌وه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌ستى پێكردووه و به وته‌ى هاووڵاتیان هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه هێزه عێراقییه‌كان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵى هاووڵاتیان كورد و هه‌ست به ئارامى ناكه‌ن به تایبه‌تى كه ئێستا داعش له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك جوڵه‌یان زۆربووه.
ئازاد ره‌حیم دانیشتوویه‌كى گه‌ره‌كى رهحیماواى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه كورد له كه‌ركوك ده‌ستى كردووه به كۆچكردن و خانوو موڵكیان ئه‌فرۆشن و له‌ئێستاشدا خه‌ڵكێكى زۆر له گه‌ره‌كه كوردییه‌كان خانووه‌كانیان بۆ فرۆشتن داوه‌ته نوسینگه‌كان یان لافیته‌یان لێ هه‌ڵواسیوه.
وتیشى، “به‌شێكى زۆرى ئه‌و كۆچكردنهى كورد له كه‌ركوك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ست به ئارامى ناكات له ناوچه‌كه یان پهراوێزكهوتنى كورد و له ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونى هیچ ئاسۆیه‌كى روون بۆ گه‌ڕانه‌وه پێشمه‌رگه”.
ئه‌و هاووڵاتییه باسیشى له‌وه‌كرد، له چه‌ند رۆژى رابردووش له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك جوڵه‌ى چه‌كدارانى داعش زیاتر بووه به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى كهلهوڕو شێخ بزێن هه‌روه‌ها بوونى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌ر زیادبوونى چه‌كدارانى داعش وایكردووه كورد له ناوچه‌كه هه‌ست به ئارامى نه‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كان له‌به‌ر جوڵه‌ى داعش و نمایشى ئه‌و چه‌كدارانه له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، زانیاریش هه‌یه له‌و چه‌كدارانه هاتبنە ناو كه‌ركووكه‌وه هه‌ربۆیه هێزه‌كان له حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان.
ئامانج ئه‌حمه‌د خاوه‌نى نووسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى خانوو و زه‌وى له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: به رێژه‌یه‌كى زۆر له لایه‌ن هاووڵاتیانی كورده‌وه خانووى و زه‌وى موڵك ده‌فرۆشرێت و زۆربه‌ى ئه‌و خێزانه كوردانه‌ش له كه‌ركووكه‌وه رووداوه‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و ته‌قته‌ق و ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان.
وتیشى، “هۆكارى فرۆشتنى خانوو له لایه‌ن هاووڵاتیانى كورده‌وه به‌شێكى په‌یوه‌ندى به ههڵكوتانى هێزه عێراقییه‌كانه بۆ ماڵى هاووڵاتیان كه بۆ ماوه‌یه‌ك ماڵه‌كه‌ت ده‌پشكنن و هه‌مووى به سهریهكا تێكده‌ده‌ن و دواتر ده‌ڵێن به هه‌ڵه هاتووین. به‌شێكیشى په‌یوه‌ندى به نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌یه به تایبه‌تى له گه‌ڕه‌كێكى وه‌كو په‌نجا عه‌لى خه‌ڵكه‌كه‌ى به لێشاو ده‌ستى داوه‌ته باركردن”.
ئامانج ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به‌هۆى زۆرى فرۆشتنى خانوو نرخ زۆر دابه‌زیوه به شێوه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى شه‌وى رابردوو خانوویه‌كى 100 مه‌تر دراوه‌ته 12 ملیۆن دینار كه ئه‌مه‌ش دابهزێنێكى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له گه‌ڕه‌كه توركمان و عه‌ره‌به‌كان خانوو زۆر گرانتره له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان.
ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه باسیشى له‌وه‌كرد، ئێستا عهرهبێكى زۆر له ناوچه‌كانى حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووكه‌وه رووده‌كه‌نه كه‌ركووك خانوو ده‌كڕن و نیشته‌جێده‌بن.
جگه له هۆكاره‌كانى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى و خراپى ڕه‌وشى ئه‌منى له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، به‌شێكى زۆرى ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌ركووك به جێده‌هێڵن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كادرى حزبى یان كارمه‌ندى هێزه كوردستانییه‌كانن و رووده‌كه‌نه ناوچه كوردستانییه‌كان.
هه‌رچه‌نده ئامارێكى ورد و دروست له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به پێى ئاماژه‌كان كۆچكردنى كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له هه‌زاران خێزان تێپه‌ڕبووه و ته‌نها له ناوچه‌یه‌كى وه‌كو خانه‌قین زیاتر له دوو هه‌زار و 500 خێزان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









