هاووڵاتییانى هه‌ولێر نیگه‌رانن: خۆ كۆرۆنا له دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌یه

لێپێچینه‌وه‌كردن له هاووڵاتییان له هه‌ولێر و سزادانیان به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسك | فۆتۆ: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر
SNN – بڕیار محەمەد
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا هەركەسێك ماسك نەبەستێت بەبڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێت لەنێو ئۆتۆمبێلیش بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت، هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى سزاكه كرد، هاووڵاتييانى هه‌ولێريش نیگه‌رانى خۆیان له بڕیاره‌كه ده‌رده‌بڕن.
بێستون لەتیف، هاووڵاتییەكی شاری هەولێره له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگەیاند: “لە راستیدا وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر نەبەستنی ماسك شتێكی ئاساییە، بەڵام شتێكی تر هەیە ئەویش وەك ئەوەی بینیمان ئەم بڕیارە تەنیا لە شاری هەولێر جێبەجێدەكرێت وەك ئەوەی تەنیا لەو شارە ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هەبێت، بۆیه پێموایە گلەیی زۆربەی هاووڵاتییانيش هەر ئەوەیە كە پێویستە لە تەواوی شارەكانی تریش ئەم بڕیارە جێبەجێ بكرێت”.
وتیشی: “ناكرێ تۆ لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆت و لەگەڵ خێزانەكەت بیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هەندێك لە سەرنشینەكانت ماسكیان نەبەستووە 50 هەزار دینارغهرامه بكرێیت، من واهەستدەكەم ئەم بڕیارە كە تەنیا شاری هەولێر پێوە پابەندكراوە، پەلەپەلییەكی پێوە دیارە و دیراسەی بۆ نەكراوە و میكانیزمێكی بۆ دانەنراوە كە بەچ شێوەیەك هاووڵاتییان غه‌رامه بكرێن لەبەرامبەر نەبەستنی ماسك”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شەوكەت قادر، هاووڵاتییەكی تری شاری هەولێره دەڵێت: “گومانی تێدا نییە بەستى ماسك لەم دۆخەی ئێستادا گرنگی خۆى هه‌یه، به‌ڵام لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو چەند رێكارەی گیراوەتەبەر سەبارەت بە سزای پێبژاردن له‌جێگاى خۆیدا نین، دەكرێت رێكارەكان تووند بكرێن، بەڵام لە كاتێكدا ماوەی چەند مانگێكە مووچەی مووچەخۆران لەلایەن حكومەتەوە دابەشنەكراوە، داوا دەكەوێت و بە لێبڕینیشه‌وه دابەشدەكرێت، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه باش نییه، ئەوانەی كە كاسبكار و دوكاندارن لە بازاڕدا ناكرێت بەو شێوەیە پارەیان لێ وەربگیرێت، شتێكی تریش زۆر سەیره به‌لاى منه‌وه ئه‌وه‌یه، بۆچی ئەو رێكارانە تەنیا له هەولێر ده‌گیرێنه‌به‌ر، خۆ كۆرۆنا ته‌نیا له هه‌ولێر نییه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه فازل حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر دوێنێ رایگه‌یاند: “مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار دەستبەکاربوون بۆ جێبەجێکردنی بەیانی ژمارە 25ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بەرێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سزای ئەو کەسانەدرا کە پابەندی بەستنى ماسك نەبوون و سەرنشینیان لەگەڵ بوو و شۆفێرییان دەکرد بە بڕی 50 هه‌زار دینار”.
وتیشى: “تکایە خۆتان و سەروماڵتان بپارێزن بە بەستنی ماسکێک کە نرخەکەی 50 دینارە، خۆتان بەراورد بکەن لەنێوان نرخی کڕینەکە کە 50 دینارە و پارێزراویشتان دەکات، سزاكه‌ش کە 50 هه‌زار دینارە”.
پێشتریش نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به SNNى راگه‌یاند: “له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى سه‌ره‌تاى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌وه، به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هاووڵاتییان به رێنماییه‌كان و نه‌به‌ستنى ماسك له شوێنه گشتییه‌كانى هه‌ولێر 100 هاووڵاتى پسوڵه‌ى بۆ كراوه و به‌بڕى 20 هه‌زار دینار سزا دراوه، هاوكات 10 شوێنیش به تۆمه‌تى پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان سزا دراون”.
لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكان بكاتە ئیجباری (بەزۆر) هەر هاووڵاتییەكیش پابەند نەبێت پێوەی بە بڕی 20 هەزار دینار پێ بژاردن سزا دەدرێت، ئەگەر ئامادەش نەبێت پارەكە بدات ئەوە دەستگیر دەكرێت .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









