هێزى كۆماندۆى كوردستان به كۆپته‌ره‌وه پشكنینى ناوچه‌ى شێخ بزێن ده‌كه‌ن

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
لهههڵمهتێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر له ناوچه‌ى شێخ بزێنى سه‌ر به كه‌ركوك به كۆپته‌ره‌وه كێوماڵى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى داعش روویداوه و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك گه‌ماڕۆ دراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: هێزه‌كانى كۆماندۆى سه‌ر به یه‌كه‌ى حه‌فتاى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به هاوكارى دژه تیرۆر به كۆپته‌ره‌وه له شه‌وى رابردووه له ناوچه‌ى شێخ بزێن سه‌رقاڵى پشكنینى چه‌مى سنوورى گوندى شهوگێڕن ئه‌و شوێنه‌ى كه سێ گه‌نجه كورده‌كه‌ى تێدا شه‌هیدكران.
وتیشى “هێزه‌كه‌ى كۆماندۆى پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى چه‌مه‌كه به كۆپته‌ر دابه‌زیونه‌ته خواره‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش بینراون و شهڕوپێكدادانێك روویداوه دواتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “حاڵى حازر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به هاوكارى دژه تیرۆر ناوچه‌كه‌یان گهماڕۆداوه و هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنین به دواى چه‌كداره‌كانى داعش به‌رده‌وامى هه‌یه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش به چه‌كه‌وه بۆ پاڵپشتى پێشمه‌رگه چوونه‌ته نزیك چه‌مى شه‌وگێڕ”.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌ى شێخ بزێن له نزیك گوندى شه‌وگێڕ له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه سێ گه‌نجى كورد دانیشتووى گوندى توڵك شه‌هیدكراون و دواتر داعش وێنه‌ى تاوانه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و وه‌كو پێشمه‌رگه ناوى بردون.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









